نێچیرڤان بارزانی په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی عه‌لی خامنه‌ئی كرد
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی، به بۆنه‌ی له‌ده‌ستدانی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی، په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی رێبه‌ری باڵای شۆڕشی كۆماری ئیسلامی ئێران، عه‌لی خامنه‌ئی كرد.
له په‌یامه‌كه‌یدا سه‌رۆكی هه‌رێم رایگه‌یاندووه، "رووداوی لەدەستچوونی سەردار حاجی قاسم سوله‌يمانى بووەتە مایەی ئه‌سه‌ف و نیگەرانی بۆ خەڵک و حکوومەتی هەرێمی کوردستان".
هه‌روه‌ها هاتووه: "بەڕێزیان دۆستمان بوو لە بەرەی شەڕی دژ بە دیکتاتۆری و پشتیوان و هاوسەنگەریشمان بوو لە دژی گرووپی تیرۆريستی داعش".
ده‌قی په‌یامه‌كه
بەناوی خوای بەخشندە و ميهره‌بان
انا للە و انا الیە را‌جعون
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران
سڵاوتان لێ بێت،
ڕووداوی لەدەستچوونی سەردار حاجی قاسم سوله‌يمانى بووەتە مایەی ئه‌سه‌ف و نیگەرانی بۆ خەڵک و حکوومەتی هەرێمی کوردستان. بەڕێزیان دۆستمان بوو لە بەرەی شەڕی دژ بە دیکتاتۆری و پشتیوان و هاوسەنگەریشمان بوو لە دژی گرووپی تیرۆريستی داعش، بە شێوەیەک کە چەندین جار لەلایەن سەرجەم بەرپرسانی عێراق و هەرێمەوە ڕێز لە زەحمەت و فیداکارییەکانی گیراوە.
به‌ناوی خۆم و گەلی هەرێمی کوردستانەوە سەرەخۆشی لە جەنابتان و بنەماڵەی بەڕێزیان دەکەم، هیوادارم جێگای بەهەشتی بەرین بێت.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ـ عێراق
6/1/2020