ئه‌مه‌ریكا: نامه‌ی كشانه‌وه‌ی سوپا به هه‌ڵه ناردراوه
K24 – هه‌ولێر:
واشنتن ناردنی ئه‌و نامه‌یه‌ی كه تێیدا ئاماژه‌ی به كشانه‌وه‌ی سوپا له عێراق كردبوو، به هه‌ڵه وه‌سفده‌كات و ده‌ڵێـت: نامه‌كه واژوو نه‌كراوه.
دوێنێ دووشه‌ممه (6ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایری 2020) عه‌مید ویلیا‌م سیلی سێیه‌م، ئه‌فسه‌ر له هێزه‌كانی پیاده‌ی ده‌ریایی ئه‌مه‌ریكا (مارێنز)، فه‌رمانده‌ی ئه‌ركه‌كان له عێراق له نووسراوێكی ره‌سمیدا كه ئاراسته‌ی جێگری فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق، فه‌ریق ركن، عه‌بدولئه‌میر ره‌شید یاروڵڵای كردووه، رایگه‌یاندووه، وه‌ك رێزێك بۆ سه‌روه‌ری كۆماری عێراق و به گوێره‌ی داوای په‌رله‌مانی عێراق و سه‌رۆك وه‌زیران، فه‌رمانده‌ی هێزی ئه‌ركه هاوبه‌شه‌كان، له ماوه‌ی چه‌ند رۆژ و هه‌فته‌ی داهاتوودا رێكده‌خرێنه‌وه و جێگۆڕكێیان پێ ده‌كرێت، له پێناو جێبه‌جێكردنی ئه‌و ئه‌ركه پێویسته له‌سه‌ر هێزه‌كانی هاوپه‌یمان رێككاری پێویست بگرنه به‌ر بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ده‌رچوونمان له عێراق به شێوه‌یه‌كی سه‌لامه‌ت.
هه‌روه‌ها هاتووه: له‌و ماوه‌یه‌دا جوڵه‌ی فڕۆكه‌كان و هێلیكۆپته‌ره‌كان له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی سه‌وز له به‌غدا زیاد ده‌كات.
له به‌شێكی دیكه‌یدا هاتووه: هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی رێكاری پێویست بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی نیگه‌رانی گشتی ده‌گرنه به‌ر و هه‌ر بۆیه ئه‌و ئه‌ركه له كاتژمێره‌كانی شه‌ودا ئه‌نجام ده‌درێت.
له كۆتایشدا هاتووه: ئێستا ئێمه رێز له بڕیاری سه‌روه‌ری عێراق ده‌گرین كه داوای ده‌رچوونمان ده‌كات.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای ئه‌مه‌ریكا، جه‌نه‌راڵ "مارك میلی" رایگه‌یاند، ئه‌و نامه‌یه‌ی فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازی سوپای ئه‌مه‌ریكا بۆ هاوتا عێراقییه‌كه‌ی ناردووه، ره‌شنووسێكی واژوو نه‌كراوه و به هه‌ڵه ناردراوه.
هه‌روه‌ها گوتی: "پێویست نه‌بوو ئه‌و نامه‌یه بنێردرێت" و دووپاتیشیكرده‌وه، "هه‌ڵه‌كه له نیازپاكییه‌وه بووه".
جه‌نه‌راڵ میلی، ئه‌وه‌شی گوت: بڕگه‌كانی به شێوه‌یه‌كی خراپ داڕێژراوون، چونكه جێگۆڕكێ ناكاته كشانه‌وه و ئه‌وه‌ش روونادات.
له لایه‌ن خۆیه‌وه، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا، مارك ئیسپه‌ر، رایگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا بڕیاری نه‌داوه له عێراق بكشێته‌وه.
گوتیشی: ئه‌و نامه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێستی ئه‌مه‌ریكا یه‌ك ناگرێته‌وه.
ئه‌مه‌ریكا زیاتر له (5200) سه‌ربازی له عێراق بڵاوكردووه‌ته‌وه. له (2014)ه‌وه سه‌رۆكایه‌تی هاوپه‌یمانییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش. دوای كوژرانی قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران ئه‌مه‌ریكا هێزی زیاتری ره‌وانه‌ی باڵیۆزخانه‌كه‌ی له به‌غدا كردووه.
سه‌رچاوه: فرانس24