پۆمپیۆ: قاسم سوله‌یمانی بۆ مه‌به‌ستی سیاسی له عێراق نه‌بوو
K24 - هه‌ولێر:
مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا گومانی له لێدوانه‌كانی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق هه‌یه له‌باره‌ی بوونی قاسم سوله‌یمانی له‌سه‌ر خاكی عێراق گوایه بۆ گه‌یاندنی په‌یامێكی سیاسی له عێراق بووه.
پۆمپیۆ رایگه‌یاند، قاسم سوله‌یمانی هیچ په‌یامێكی سیاسی پێ نه‌بووه و گوتی: "ده‌زانین ئه‌و چیرۆكانه راست نین و ئه‌و پیاوه بۆ گه‌یاندنی په‌یامی سیاسی له عێراق نه‌بووه".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا هۆشداری ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر ئێران بڕیارێكی "خراپ" بدات، واشنتن بڕیاری توند و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی ده‌بێت و راشیگه‌یاند، ئێران سه‌روه‌ری و ئازادی هاووڵاتیانی عێراق و لوبنانی زه‌وت كردووه.
روونیشی كرده‌وه، واشنتن له رێككه‌وتنی ناووكی كشاوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی رێگه نه‌ده‌ن ئێران ببێته خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمی.
جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه، له گوشاره‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ر ئێران بۆ پاراستنی گیانی ئه‌مه‌ریكییه‌كان و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، تاران په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ گرووپه چه‌كدارییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ته‌نانه‌ت تاڵیبانیش هه‌یه.
ئ. م