رۆحانی بۆ ماكرۆن: چیتر ئاسایشی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه پارێزراو نابێت
K24- هه‌ولێر:
له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له نێوان حه‌سه‌ن رۆحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران و ئیمانوێل ماكرۆن، هاوتا فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی، ده‌رهاوێشته‌كانی كوژرانی قاسم سوله‌یمانی و ئاسایشی هه‌رێمی و رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی تاوتوێ كران.
به‌گوێره‌ی كه‌ناڵی "روسیا الیوم"، له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا كه بۆ ماوه‌ی كاتژمێرێك به‌رده‌وام بووه، رۆحانی بۆ ماكرۆن دووپاتیكردووه‌ته‌وه، ئاسایش و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له مه‌ترسیدایه و دوای كوژرانی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران، چیتر ئه‌مه‌ریكا ناتوانێت به ئارامی له ناوچه‌كه بمێنێته‌وه و له هیچ شوێنێكیش پارێزراو نابێت.
وه‌ك ئه‌و كه‌ناڵه رووسییه ئاماژه‌ی پێدا، له په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا رۆحانی و ماكرۆن دوایین پێشڤه‌چوون و گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه، لێكه‌وته‌كانی كوژرانی قاسم سوله‌یمانی، ئاسایشی ناوچه‌كه، رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی و دوایین هه‌نگاوی ئێران بۆ كشانه‌وه له پابه‌ندبوونه‌كانی به رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی تاوتوێ كرد.
دوای ئه‌وه‌ی له هێرشێكی ئاسمانی ئه‌مه‌ریكادا هه‌ریه‌ك له قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی و ژماره‌یه‌ك له یاوه‌رانیان كوژران، كۆماری ئیسلامی هه‌ڕه‌شه‌كانی بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی كوژرانی سوله‌یمانی له ئه‌مه‌ریكا چڕكردووه‌ته‌وه، له به‌رامبه‌ریشدا ئه‌مه‌ریكا هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات، له ئه‌گه‌ری هه‌ر هێرشێك بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه، وه‌ڵامێكی توندیان بۆ تاران ده‌بێت.
H.B