مێسی واده‌ی رۆیشتنی له بارسێلۆنا بۆ نێیمار دركاندووه
.jpg)
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی فره‌نسا نامه‌یه‌كی مێسی ئاشكرا كردووه كه بۆ نێیماری هاوڕێی ناردووه و تێیدا له نامه‌كه‌دا لیۆ مێسی واده‌ی رۆیشتنی له بارسێلۆنا بۆ نێیماری دركاندووه.
گۆڤاری فرانس فووتبۆڵ، له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه لیۆنێل مێسی كاپتنی بارسێلۆنا پلانی بۆ جێهێشتنی بارسێلۆنا داڕشتووه و له رێگه‌ی واتسئه‌پ نێیماری ئاگادار كردۆته‌وه كه دوای دوو ساڵی داهاتوو كامپ نوو جێده‌هێڵێت.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو كه مێسی له نامه‌كه‌یدا داوای له نێیمار كردووه بگه‌ڕێته‌وه بارسێلۆنا و ببێته جێنشینی ئه‌و و سه‌ركردایه‌تی تیپه‌كه بگرێته‌ده‌ست.
نێیمار له 2017 گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا هه‌ڵوه‌شانده‌وه و به 222 ملیۆن یۆرۆ روویكرده پاریس سانجێرمان، بارسێلۆنا هاوینی رابردوو له پاریس گفتووگۆیه‌كانی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی نێیمار ده‌ستپێكرد به‌ڵام له‌گه‌ڵ یانه‌ی سانجێرمان نه‌گه‌یشتته رێككه‌وتن.
مێسی له نامه‌كه‌یدا ئه‌وه‌شی نووسیوه كه له ئێستادا بیر له جێهێشتنی بارسێلۆنا ده‌كاته‌وه و نایه‌وێت له‌وه زیاتر له‌و یانه‌یه بمێنێته‌وه و ده‌یه‌وێت به یه‌كجاری ئیسپانیا جێبهێڵێت.
مێسی ئه‌وه‌شی گوتووه: تا ئێستا هیچ یانه‌یه‌ك به فه‌رمی گرێبه‌ستی پێشكه‌ش نه‌كردووه، چونكه هه‌مووان له هه‌ستی من تێده‌گه‌ن كه ده‌مه‌وێت له بارسێلۆنا بمێنمه‌وه، به‌ڵام له راستیدا ئێستا شته‌كان جیاوازن و بیر له جێهێشتنی بارسێلۆنا ده‌كه‌مه‌وه.
لیۆنێل مێسی له 2005 روویكرده بارسێلۆنا، له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه شه‌ش خه‌ڵاتی تۆپی زێرین و 4 نازناوی چامپیۆنزلیگی بردۆته‌وه، له‌گه‌ڵ بارسا 706 یاری كردووه، 618 گۆڵ و 252 ئاسیستی هه‌یه.