ڤاڵڤێردی: ئێمه به‌بێ مێسی ـیش ئاستێكی نایاب پێشكه‌ش ده‌كه‌ین
ڤاڵڤێردی راهێنه‌ری بارسێلۆنا له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی له جامی سووپه‌ری ئیسپانیا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه هاتوونه‌ته سعوودییه، ده‌شڵێت: ئێمه به‌بێ لیۆنێل مێسیش ئاستێكی نایاب پێشكه‌ش ده‌كه‌ین.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر، ئێرنیستۆ ڤاڵڤێردی راهێنه‌ری بارسێلۆنا له باره‌ی رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید به‌شداریی له پرێس كۆنفرانسێك كرد، له ده‌ستپێكی قسه‌كانیدا داوای لێبوردنی له رۆژنامه‌نووسان كرد كه دواكه‌وت.
له‌مباره‌یه‌وه ڤاڵڤێردی گوتی: بمبوورن كه له چاوه‌ڕوانییه‌كی زۆر ئێوه‌م هێشته‌وه، شۆفێره‌كه‌م له جیاتی من بۆ ئێره بێنێت منی برده یاریگه‌ی شا عه‌بدوڵڵا كه یاری نێوان ریال مه‌درید و ڤالێنسیای له‌سه‌ر ده‌كرێت، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه به‌هۆی هه‌ڵه‌ی شۆفێره‌كه ته‌واوی شاره‌كه‌مان بینی.
ڤاڵڤێردی له به‌رسیڤێكی رۆژنامه‌نووساندا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوی جامی سووپه‌ری ئیسپانیا هاتوونه‌ته سعوودییه، ده‌شڵێت: ده‌مانه‌وێت سه‌رجه‌م نازناوه‌كان ببه‌ینه‌وه.
ڤاڵڤێردی گوتیشی: له سه‌ره‌تاوه له‌گه‌ڵ بیرۆكه‌ی ئه‌وه‌دا نه‌بووم كه جامی سووپه‌ری ئیسپانیا بكرێته چوار یانه، ئه‌گه‌ر به ڕای من با وه‌كو پێشترم لێ ده‌كرده‌وه، به‌هه‌رحاڵ به‌ڕێوه‌چوونی یارییه‌كان له سعوودییه و به‌م بیرۆكه و شێوازه نوێیه به بڕیاری فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیایه و ئێستاش تۆپی پێ بۆته بازرگانی.
له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی، ڤاڵڤێردی گوتی: سبه‌ی رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید وه‌ك یاری كۆتایی سه‌یر ده‌كه‌ین، به‌رده‌وام ئاتڵێتیكۆ به‌رامبه‌ر ئێمه زۆر به‌باشی یاری ده‌كات، به‌ڵام هه‌مووان شاره‌زای ئاستی ئێمه‌ن و ده‌زانن له نێو یاریگه چۆن ده‌جه‌نگین.
له وه‌ڵامێكی میدیاكاراندا له باره‌ی كاریگه‌ری مێسی، راهێنه‌ری بارسا ده‌ڵێت: بێگومان هه‌ركاتێك مێسی یاری نه‌كات، بۆشاییه‌كی گه‌وره له نێو یاریگه دروست ده‌كات، چونكه ئه‌و باشترینی جیهانه، به‌ڵام ئێمه زۆر یارییمان به‌بێ مێسی بردۆته‌وه، بۆیه ده‌توانین به‌بێ مێسیش ئاستێكی نایاب پێشكه‌ش بكه‌ین.
ڤاڵڤێردی له باره‌ی ده‌نگۆی رۆیشتنی ئارتورۆ ڤیدال ده‌ڵێت: ئه‌و یاریزانه ئێستا له‌گه‌ڵ ئێمه‌یه و بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌یش ناوی له لیستی یاریزانه‌كان ده‌بێت، به‌ڵام نازانم به‌شێوه‌ی سه‌ره‌كی یاری ده‌كات یان نا، هه‌ڵبه‌ت گوێ به‌ده‌نگۆی میدیاكانیش ناده‌م.
سبه‌ی پێنجشه‌ممه له كاتژمێر 10:00ـی شه‌و، له یاری پێشكۆتایی جامی سووپه‌ری ئیسپانیا، بارسێلۆنا و ئاتڵێتیكۆ مه‌درید رووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه.