ئه‌مه‌ریكا: ئه‌وه‌مان له‌به‌رچاوه كه كورد ده‌نگی به ده‌ركردنی هێزه‌كانمان نه‌دا
K24- هه‌ولێر:
مۆرگان ئۆرتاگۆس، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌كاتی به‌شداریكردنی له ژووری هه‌واڵی كوردستان 24 دووپاتیكرده‌وه، له مووشه‌كبارانه‌كه‌ی به‌ره‌به‌یانی رۆژی چوارشه‌ممه، ئێران ته‌نیا هێزه ئه‌مه‌ریكییه‌كانی نه‌كردووه‌ته ئامانج، به‌ڵكو ژیانی هێزی هاوپه‌یمانان به گشتی و عێراقییه‌كانیشی خسته مه‌ترسییه‌وه.
گوتیشی: ئێمه له نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كار ده‌كه‌ین و به‌باشیش هه‌ست به رۆڵی كورد له شه‌ڕی دژ به داعش ده‌كه‌ین. ئه‌وه‌شمان له‌به‌رچاوه، كه له دانیشتنی په‌رله‌مانی عێراق بۆ په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه‌یاسای ده‌ركردنی هێزه بیانییه‌كان، كورد به‌شداری نه‌كرد.
گوتیشی: وه‌زیری ده‌ره‌وه په‌یوه‌ندییه‌كی زۆر باشی له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه و له داهاتووشدا له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌و په‌یوه‌ندییه به‌رده‌وام ده‌بین.
جه‌ختیشی كرده‌وه، ئێران به‌رده‌وام ده‌ستوه‌ردان له كاروباری ناوخۆی عێراق د‌كات و پێشێلی سه‌روه‌ری خاكی ئه‌و وڵاته ده‌كات.
سه‌باره‌ت به بڕیاری په‌رله‌مانی عێراقیش بۆ ده‌رچوونی هێزه بیانییه‌كان له‌و وڵاته، ئۆرتاگۆس دووپاتیكرده‌وه، "مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق بۆ ئه‌و وڵاته باشره".
H.B