ئانخێل كۆریا باسی پلانی راگرتنی مێسی ده‌كات
ئانخێل کۆریا یاریزانی ئارجێنتینایی یانەی ئاتڵێتیکۆ مەدریدی ئیسپانیا سەبارەت بەوەی کە چ پلانێکیان هەیە بۆ راگرتنی لیۆنێل مێسی لە یاری قۆناخی پێش کۆتایی جامی شای ئیسپانیا دەڵێت: پرسیارێکی قورسە و هیچ وەڵامێکم نییە.
ئانخێل كۆریای هێرشبه‌ری ئاتڵێتیكۆ مه‌درید له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا گوتی: یارییەکی قورسمان لە پێشە بەرامبەر بارسێلۆنا، ئێمە بە هیوای بردنەوە لەو یانەیە و بەدەست هێنانی ناسناوەکە لێرەین و گرنگی بەم جامە دەدەین.
سەبارەت بە پرسیاری ئەوەی کە ئایا چ پلانێکمان بۆ راگرتنی مێسی هەیە، ئانخێل كۆریا ده‌ڵێت: دەمەوێت بڵێم منیش هاوشێوەی هەموو جیهان بیر لە وەڵامی ئەم پرسیارە دەکەمەوە، بەداخەوە منیش هیچ وەڵامێکم بۆ ئەو پرسیارە نیە، لیۆ یاریزانێکی نایابە و بوونی ئەو لە یاریگەدا هێزێکی زۆر بە یاریزانانی تیپەکەی دەدات، ئێمەش هەموو هەوڵی خۆمان دەدەین بۆ ئەوەی بتوانین باشترین ئاست بەرامبەر ئەو یانەیە پێشکەش بکەین.
جامی سووپه‌ری ئیسپانیا بۆ یه‌كه‌مجار له سعوودییه به به‌شداریی 4 یانه به‌ڕێوه ده‌چێت، ئه‌مشه‌و له كاتژمێر 10:00 ڤالێنسیا و ریال مه‌درید رووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه، سبه‌یش ئاتڵێتیكۆ مه‌درید و بارسێلۆنا به‌یه‌ك ده‌گه‌ن، براوه‌ی ئه‌م دوو یارییه رۆژی شه‌ممه له یاریی كۆتایی به‌ره‌نگاری یه‌كتر ده‌بنه‌وه.