رووسیا: مه‌ترسییه‌كانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئێران و ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وامن

دان به‌ خۆتاندا بگرن

K24 – هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، رایگه‌یاند، هێشتا مه‌ترسی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گرژی و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران له‌ ئارادان.

ئه‌مڕۆ هه‌ینی (10ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایری 2020)، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا راشیگه‌یاند، مۆسكۆ هیواداره‌ ئه‌مه‌ریكا و ئێران ده‌ستبه‌رداری نیاز و ئه‌گه‌ری هێرشكردنه‌ سه‌ر یه‌كدی بن.

گوتیشی: داوا له‌ هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ین دان به‌ خۆیاندا بگرن و كارێك نه‌كه‌ن ره‌وشه‌كه‌ ئاڵۆزتر بێت.