نوێنه‌ران به یاسایه‌ك ده‌سه‌ڵاته سه‌ربازییه‌كانی تره‌مپ سنووردار ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا، یاسای ده‌سه‌ڵاته سه‌ربازییه‌كانی سه‌رۆكی په‌سند كرد.
به گوێره‌ی ئه‌و یاسایه رێگری له دۆناڵد تره‌مپ ده‌كرێت و چیدیكه ده‌ستكراوه نابێت بۆ راگه‌یاندنی شه‌ڕ له دژی كۆماری ئیسلامی ئێران.
له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران یاسای ده‌سه‌ڵاته‌كانی جه‌نگ به ره‌زامه‌ندی (224) نوێنه‌ر و نه‌یارێتی (194) نوێنه‌ر په‌سند كرا و ره‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پیران كرا.
سه‌رۆكی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نه‌كه، "ئیلیوت ئینجل" رایگه‌یاند، به گوێره‌ی یاساكه ده‌بێت پێش هه‌ر بڕیارێكی سه‌ربازی، سه‌رۆك بگه‌ڕێته‌وه بۆ كۆنگرێس، نه‌ك دوای ده‌ركردنی بڕیاره‌كان، ئینجا پاساو بهێنێته‌وه، كه پاساوه‌كانی نه زۆر پێویست و نه یاسایین.
كۆشكی سپی دژی بڕیاره‌كه‌ی نوێنه‌ران هه‌ڵوێستی راگه‌یاند و ئه‌و بڕیاره‌ی به "سه‌خیفانه" و یارییه‌كی دیكه‌ی سیاسی وه‌سفكرد.
دوای په‌سندكردنی ئه‌و یاسایه له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ره‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پیران ده‌كرێت و به گوێره‌ی زانیارییه میدیاییه‌كان، له‌و ئه‌نجوومه‌نه‌كه كه زۆرینه‌ی له كۆمارییه‌كانن، یاساكه ره‌تده‌كرێته‌وه.