سیمیۆنی: به هه‌مان شێوازی بارسێلۆنا رووبه‌ڕووی ریال مه‌درید ده‌بینه‌وه
بڕیاره سبه‌ی له یاریی كۆتایی جامی سووپه‌ری ئیسپانیا له یاریگه‌ی شا عه‌بدوڵڵا له سعوودیه یانه‌كانی ریال مه‌درید و ئاتڵێتیكۆ مه‌درید له كاتژمێر 09:00ـی شه‌و رووبه‌ڕووی یه‌كتر ببه‌نه‌وه، له‌مباره‌یه‌وه دیێگۆ سیمیۆنی راهێنه‌ری ئاتڵێتیكۆ مه‌درید جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه به هه‌مان ئاستی بارسێلۆنا رووبه‌ڕووی ریال مه‌درید ده‌بنه‌وه.
له پرێس كۆنفرانسێكدا له باره‌ی یاری كۆتایی جامی سووپه‌ری ئیسپانیا، دیێگۆ سیمیۆنی راهێنه‌ری ئاتڵێتیكۆ مه‌درید گوتی: ئێمە بە هەمان ئه‌و شێوازه‌ی بەرامبەر بارسێلۆنا یاریمان کرد رووبه‌ڕووی ریال مه‌دریدیش ده‌بینه‌وه، یاری دوای یاری هەوڵەکانمان لە پێناو گەیشتن بە ئامانجەکانمان زیاتر دەکەین و دڵنیام یاریزانەکانمان لەم یارییەشدا دەتوانن باشتر لە یاری رابردوو تواناکانیان بسەلمێنن و هەمیشە یارییەکانمان بەرامبەر بارسێلۆنا، ریال مەدرید و لیڤەرپوول لە بەرژەوەندی ئێمە بووە، هه‌ست ده‌كه‌م یارییه‌كه‌ی ئه‌مجاره‌ش هه‌ر به‌سوودی ئێمه كۆتایی دێت.
سیمیۆنی گوتیشی: ئەم یارییە جیاوازە لەگەڵ یارییەکانی لالیگا، من و زیدان پێش یارییەکەش لەمبارەوە قسەمان کردووە، لەمجۆرە یارییانە هەر هەڵەیەک بکەیت، ئەستەمە بتوانیت قەرەبووی بکەیتەوە، لەبەر ئەوەی یەک یارییە و یاری دیکەت لە پێش نییە بۆ ئەوەی هەڵەکانت چاک بکەیتەوە و ئەنجامەکە لە بەرژەوەندی خۆت ئاوەژوو بکەیتەوە.
یانه‌ی ریال مه‌درید پێشتر 10 جار ناسناوی جامی سووپه‌ری ئیسپانیای بردۆته‌وه، له به‌رامبه‌ردا ئاتڵێتیكۆ مه‌درید ته‌نیا دووجار ناسناوه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێناوه، بارسێلۆنا به 13 ناسناو خاوه‌نی زۆرترین ناسناوی مێژووی جامی سووپه‌ری ئیسپانیایه، له هه‌مان كاتتدا لیۆنێل مێسی كاپتنی بارسێلۆنا به تۆماركردنی 14 گۆڵ خاوه‌نی زۆرترین گۆڵه له مێژووی پاڵه‌وانێتییه‌كه.