وێنه و ڤیدیۆ.. فڕۆكه‌یه‌كی توركیا له لیبیا خرایه خواره‌وه
K24- هه‌ولێر:
هێزه‌كانی سوپای نیشتیمانی سه‌ر به خه‌لیفه حه‌فته‌ر له لیبیا، خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی توركی راگه‌یاند، كه به‌گوته‌ی خۆیان چه‌ندین گوللـه هاوه‌نی هه‌ڵگرتبوون.
كه‌تیبه‌ی 128ی پیاده‌ی سه‌ر به "هێزی نیشتیمانی لیبیا" رایگه‌یاند، فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی توركییان له باشووری ته‌رابلس خستووه‌ته خواره‌وه، كه هه‌ڵگری ژماره‌یه‌ك گوللـه هاوه‌ن بووه.
وه‌ك كه‌تیبه‌كه له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ئاماژه‌ی پێداوه، "فڕۆكه‌كه چه‌ند گوللـه هاوه‌نێكی هه‌ڵگرتووه، كه ئه‌مه‌ش پێشێلكردنی ئه‌و ئاگربه‌سته‌یه كه له نێوان هێزه‌كانی حه‌فته‌ر و حكوومه‌تی ویفاق راگه‌یه‌ندراوه".
ئاشكراشیكرد، "فڕۆكه‌كه له‌لایه‌ن سریه‌ی "شه‌هید عه‌بدوڵڵا ئه‌لعتێری"ـی سه‌ر به كه‌تیبه‌ی 128ی پیاده‌وه خراوه‌ته خواره‌وه".
به‌ر له ماوه‌یه‌ك ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان پرۆژه پێشنیازێكی بۆ ناردنی هێزی سه‌ربازی بۆ لیبیا به مه‌به‌ستی پشتگیریكردن له حكوومه‌تی ویفاق له دژی هێزه‌كانی حه‌فته‌ر پێشكه‌ش به په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی كرد، دوای په‌سه‌ندكردنی ئه‌و پڕۆژه پێشنیازه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه، ئه‌ردۆغان ده‌ستی به ناردنی هێزی سه‌ربازی بۆ لیبیا كرد، ده‌شگوترێت، زۆربه‌ی ئه‌و هێزه‌ی ره‌وانه‌ی لیبیا كراون، چه‌كداری ئه‌و گروپانه‌ی ئۆپۆزسیۆنی سووریا‌ن، كه فه‌رمان له ئه‌نقه‌ره وه‌رده‌گرن.
H.B