"زۆرینەی شیعەكان ھاوڕان بۆ پێدانەوەی متمانە بە عەبدولمەھدی"

ناوی کاندیدەکان بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران پێشنیاز دەکرێت

K24 - ھەولێر

هاوپەیمانێتی بوونیادنانەوە ئاشکرای دەکات، زۆرینەی لایەنە شیعەکان لەگەڵ پێدانەوەی متمانە بە عادل عەبدولمەهدین.

عالیە نووسەیف، پەرلەمانتاری هاوپەیمانێتی بوونیادنانەوە رایگەیاند "هەریەک لە عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی كاربەڕێكەری عێراق و عەلی شوکری چانسی بوون بە سەرۆک وەزیرانی داهاتووی عێراقیان هەیە".

 گوتیشی "هەفتەی داهاتوو ناوی کاندیدەکان بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران پێشنیاز دەکرێت".

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەشدا "زۆرینەی لایەنە شیعەکان لەگەڵ پێدانەوەی متمانەن بە عادل عەبدولمەهدی".

ئەمەش لەكاتێكدایە كە بەگوێرەی چەند سەرچاوەیەكی عێراق، ھەوڵێك ھەیە بۆ ئەوەی متمانە بە عادل عەبدولمەھدی بدرێتەوە و جارێكی دیكە وەك سەرۆك وەزیرانی عێراق دەستبەكاربێتەوە.

ھ.م