"بارسێلۆنا به‌خێرایی شوێنگره‌وه‌ی سوارێزی دۆزییه‌وه"
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی نزیك له یانه‌ی بارسێلۆنا ئاشكرای كردووه كه بارسێلۆنا بۆ شوێنگره‌وه‌ی لویس سوارێز له‌گه‌ڵ گابریێل باربۆسای هێرشبه‌ری به‌رازیلی له گفتووگۆدایه.
دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ بارسێلۆنا به‌فه‌رمی رایگه‌یاند كه لویس سوارێز به‌هۆی پێكانه‌وه تا 4 مانگی دیكه ناگه‌ڕێته‌وه یاریكردن، به‌رپرسانی ئه‌و یانه‌یه به‌خێرایی له هه‌وڵی شوێنگره‌وه‌ی دان، به‌وپێیه‌ی دۆخی ته‌ندروستی عوسمان دێمبلیش جێگه‌ی گوومانه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، گابریێل باربۆسای هێرشبه‌ری ئینته‌ر میلان كه ساڵی رابردوو به‌شێوه‌ی خواستن یاری بۆ یانه‌ی فلامینگۆی به‌رازیلی كردووه، ماوه‌ی خواستنه‌كه‌ی ته‌واو بووه و ئێستا گه‌ڕاوه‌ته‌وه ئینته‌ر میلان، به‌رپرسانی یانه ئیتاڵیاییه‌كه ده‌یانه‌وێت ده‌ستبه‌رداری ئه‌م یاریزانه ببن و له‌گه‌ڵ ئارتورۆ ڤیدالی ناوه‌راستكاری چیللی بارسێلۆنا بیگۆڕنه‌وه.
باربۆسا كه به باتیگۆل ناسراوه ته‌مه‌نی 23 ساڵه و وه‌رزی رابردوو له‌گه‌ڵ فلامینگۆ له كۆی 43 یاری 34 گۆڵ و 11 ئاسیستی كردووه و نازناوی كۆپا لیبه‌رتادۆریسی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی برد.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، ئینته‌ر میلان ده‌یه‌وێت له گواستنه‌وه‌ی زستانه به‌شێوه‌ی خواستن ده‌ستبه‌رداری باتیگۆڵ ده‌بێت و له لایه‌ن هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی تۆتێنهام، كریستاڵ پاڵاس و وێستهام داوا كراوه.