پارێزگای هەولێر: هەرکەس بیەوێ دەتوانێت غازی شل هاوردە بکات

"بە پێی رێنمایی یاسایی و ئەو کوالێتیەیی دیاری کراوە دەتوانن غاز بێننە ھەولێر"

K24 - ھەولێر

جێگری پارێزگاری هەولێر بۆ کاروباری کارگێڕی ئاشکرای دەکات، بۆ لەمەودوا هەر کەسێک بیەوێت دەتوانێ غازی شل هاوردەی سنووری پارێزگای هەولێر بکات.

هێمن قادر، جێگری پارێزگاری هەولێر بۆ کاروباری کارگێڕی رایگەیاند: "بۆ لەمەودوا هەرکەسێک مافی ئەوەی دەبێ بە پێی رێنمایی یاسایی و ئەو کوالێتیەیی دیاری کراوە بۆ هێنانی غازی شل، دەتوانێت غازی شل بهێنێتە سنوری پارێزگای هەولێر".

ئەمە لە کاتێکدایە پێشووتر غازی هەولێر، کۆمپانیای دانەگاز و چەند کۆمپانیایەک دابینیان دەکرد، و ئێستاش لەگەڵ وەرزی سەرما خواست بۆ غاز زیادیکردووە و داواکاری زیاتری لەسەرە.

ھ.م