زه‌ریف: گفتوگۆ له باره‌ی رێككه‌وتنی ناووكی ناكه‌ین
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران، "محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف" رایگه‌یاند، تاران ئاماده نییه جارێكی دیكه گفتوگۆ له باره‌ی رێككه‌وتنی ناووكی بكات.
زه‌ریف له رێی تویته‌ره‌وه، داوای له "ترۆیكا"ی ئه‌وروپا كرد، كه له هه‌رسێ وڵاتی (ئه‌ڵمانیا، به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا) پێكهاتووه، پابه‌ند بن به جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی ناووكی.
زه‌ریف ئه‌وه‌شی گوت: ئێمه گه‌ڵاڵه‌مان له‌گه‌ڵ ئۆباما واژوو نه‌كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ تره‌مپ گه‌ڵاڵه‌یه‌ك واژوو بكه‌ین.
ئه‌وه‌شی نووسیوه: "ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ تره‌مپ گه‌ڵاڵه‌مان واژوو كرد، ده‌سته‌به‌ر چییه بۆ ئه‌وه‌ی سبه‌ی پێمان نه‌ڵێن پێویسته له‌گه‌ڵ بایدن و ساندرز و وارین گه‌ڵاڵه واژوو بكه‌ن؟".