ئه‌مڕۆ هالاند له‌گه‌ڵ هاتنه ژووره‌وه‌ی بۆ نێو یاریگه هانده‌رانی شۆك كرد
ئێرلینگ هالاند له یه‌كه‌مین به‌شداریكردن به درێسی دۆرتمۆند به هاتریك پێشوازی له بۆندزلیگا كرد و له ماوه‌ی 23 خوله‌ك 3 گۆڵی كرد و میدیاكانی هه‌ژاند و په‌نجه‌ی په‌شیمانی به‌و یانانه گه‌زت كه نه‌یانتوانی ئه‌و یاریزانه له گواستنه‌وه‌ی زستانه بگوازنه‌وه.
له گه‌ڕی هه‌ژده‌یه‌می بۆندزلیگا، یانه‌ی دۆرتمۆند له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیان بووه میوانی یانه‌ی ئۆگسبێرگ، گێمی یه‌كه‌م به گۆڵێك بێوه‌ڵام له به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی ئۆگسبێرگ كۆتایی هاته.
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی گێمی دووه‌م، ئۆگسبێرگ گۆڵی دووه‌می له دژی دۆرتمۆند كرد.
له خوله‌كی 49 جۆلیان براندت گۆڵێكی بۆ دۆرتمۆند كرد، دواتر
ئێرلینگ هالاند بۆ یه‌كه‌مجار به درێسی دۆرتمۆند هاته نێوه یاریگه، له‌گه‌ڵ هاتنه ژووره‌وه‌ی له خوله‌كی 59 ئه‌نجامه‌كه‌ی گۆڵێكی بۆ دۆرتمۆند یه‌كسان كرده‌وه.
پاشان هالاند له خوله‌كی 70 گۆڵی دووه‌می خۆی كرد، پاشان له خوله‌كی 79 به تۆماركردنی گۆڵی سێیه‌م هاتریكی كرد و له ماوه‌ی 23 خوله‌ك توانی یه‌كه‌مین هاتریك له بۆندزلیگا به درێسی زه‌رده‌واڵه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیان تۆمار بكات.
له‌گه‌ڵ تۆماركردنی ئه‌م 3 گۆڵه، سۆشیاڵ میدیا پڕ بوو له وێنه‌ی هالاند، به جۆرێك هانده‌رانی مانچێسته‌ر یونایتد گاڵته‌یان به سه‌رۆكی یانه‌كه‌یان كرد كه ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌ی له پێناو بڕێك پاره له‌ده‌ستدا.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه هانده‌رانی بارسێلۆنا گاڵته‌یان به بارتۆمیۆی سه‌رۆك كرد كه له گواستنه‌وه‌ی هالاند كشایه‌وه، له كاتێكدا ئێستا بارسێلۆنای به دوای هێرشبه‌رێك بۆ شوێنگره‌وه‌ی لویس سوارێز وێڵه.