چاوشئۆغلۆ: ئه‌گه‌ر شه‌ڕی لیبیا بوه‌ستێت هێز ره‌وانه ناكه‌ین
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوشئۆغلۆ، رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر ئاگربه‌ست له لیبیا به‌رده‌وام بێت، توركیا پابه‌ند ده‌بێت و هێزی زیاتری ره‌وانه‌ی لیبیا ناكات.
چاوشئۆغلۆ ره‌خنه‌ی له خه‌لیفه حه‌فته‌ر، فه‌رمانده‌ی "سوپای نیشتمانی" لیبیا گرت، كه پێرێ له به‌رلین ئاماده نه‌بوو واژوو له‌سه‌ر به‌یاننامه‌ی هاوبه‌شی كۆنگره‌ی لیبیا بكات و گوتی: ئه‌و ره‌تكردنه‌وه‌یه‌ی حه‌فته‌ر گومان له‌سه‌ر نیازه‌كانی پیشان ده‌دات.
له میانی وته‌یه‌كدا، كه له داڤۆس پێشكه‌شیكرد، چاوشئۆغلۆ گوتیشی: "ئایا حه‌فته‌ر چاره‌سه‌ری سیاسی ده‌وێت یان سه‌ربازی؟ ئه‌وه‌ی تا ئێستا ده‌رده‌كه‌وێت، حه‌فته‌ر چاره‌سه‌ری سه‌ربازی ده‌وێت".
هه‌روه‌ها گوتی: "هه‌رچی زووه پێویسته حه‌فته‌ر بگه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ر رێچكه‌ی چاره‌سه‌ری سیاسی. هه‌نگاوی ئه‌رێنی بنێت و كۆك و ته‌با بێت له‌گه‌ڵ بانگه‌وازی نێوده‌وڵه‌تی بۆ هێوركردنه‌وه‌ی ره‌وشی لیبیا".
له كۆنگره‌ی به‌رلین، كه بۆ هێنانه‌دی ئاشتی له لیبیا به به‌شداری 11 وڵات رێكخرا، بڕیاردرا قه‌ده‌غه‌ی ناردنی چه‌ك بۆ لیبیا جێبه‌جێ بكرێت و هه‌موو لایه‌نه‌كان هان بدرێن بۆ ئه‌وه‌ی رێككاری سیاسی بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بدۆزنه‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئاشكرایكرد، وڵاته‌كه‌ی به مه‌رجێك پابه‌ند ده‌بێت به‌و رێككه‌وتنه‌وه، كه ئاگربه‌ست له لیبیا به‌رقه‌رار بكرێت.
توركیا پشتیوانی له "حكومه‌تی ویفاقی نیشتمانی" به سه‌رۆكایه‌تی "فایز سه‌راج" ده‌كات و حكومه‌ته‌كه له رووی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه دانی پێدا نراوه، به‌ڵام هه‌ریه‌ك له میسر، ئیمارات و سعوودییه پشتیوانی له "خه‌لیفه حه‌فته‌ر" ده‌كه‌ن، كه سه‌رۆكایه‌تی "سوپای نیشتمانی لیبیا" ده‌كات و ده‌یه‌وێت ده‌ستبگرێت به‌سه‌ر ته‌رابلووسی پایته‌ختدا.