خۆپیشاندانی ملیۆنی به‌غدا ده‌ستیپێكرد

K24 – هه‌ولێر:
هه‌زاران هاووڵاتی له سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی به‌غدای پایته‌خته‌وه روویان له گۆڕه‌پانی خۆپیشاندانی ملیۆنی كردووه.
ئه‌و خۆپیشاندانه‌ی ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر داوای موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در ئه‌نجام ده‌درێت.
سه‌در، رایگه‌یاند، له خۆپیشاندانێكی ملیۆنیدا مانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و پێشێلكردنی سه‌روه‌ری خاكه‌كه‌مان ره‌تده‌كه‌ینه‌وه.
شه‌وی رابردوو له په‌یامێكی نوێیدا، سه‌در داوای له عێراقییه‌كان كرد، رێگه نه‌ده‌ن هیچ كه‌سێكی سیاسی به‌شداری له خۆپیشاندانه‌كه بكات.
داواشیكرد، ته‌نیا ئاڵای عێراق به‌رز بكرێته‌وه و هیچ كه‌سێك بۆی نییه ئاڵای دیكه هه‌ڵبكات.
له به‌رامبه‌ردا، باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا هه‌ڕه‌شه‌ی به‌كارهێنانی هێزی كردووه، ئه‌گه‌ر خۆپیشانده‌ران نزیكی خاڵه‌كانی باڵیۆزخانه‌كه ببنه‌وه.
ره‌وتی سه‌در، داوای ده‌ركردنی هێزه بیانییه‌كان له عێراق و پاراستنی سه‌روه‌ری عێراق ده‌كات.
گرووپه‌كانی سه‌ر به "به‌ره‌نگاری عێراق – مقاوه‌مه" پشتیوانیان بۆ خۆپیشاندانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی سه‌در ده‌ربڕیوه.
رۆژی (27ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسێمبه‌ری 2019)، باره‌گاكانی "حزبوڵڵای عێراق" له سنووری پارێزگای ئه‌نبار و له ناوچه سنوورییه‌كانی نێوان عێراق و سووریا بۆردومان كران. بۆردومانه‌كه بووه هۆی كوژرانی 25 كه‌س و برینداربوونی زیاتر له 50 كه‌س.
دوای ئه‌و رووداوه رۆژی (31ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2019) حه‌شدی شه‌عبی خۆپیشاندانێكی بۆ به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا ئه‌نجامدا و له میانه‌یدا هێرشكرایه سه‌ر خاڵێكی پشكنین و چاودێری باڵیۆزخانه‌كه.
دوای سێ رۆژ له خۆپیشاندانه‌كه‌ش، جه‌نه‌راڵ قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا و به‌ره‌به‌یانی رۆژی (3ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایری 2020) له لایه‌ن فڕۆكه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه كرانه ئامانج و هه‌ردووكیان كوژران.
له به‌رامبه‌ردا رۆژی (8ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایری 2020) سوپای پاسداران ژماره‌یه‌ك مووشه‌كی ئاراسته‌ی بنكه‌ی "عه‌ین ئه‌سه‌د"ی ئه‌مه‌ریكا له سنووری پارێزگای ئه‌نبار كرد.
له ئاستی شه‌قامیش لایه‌ن و ره‌وت و هێزه سیاسییه‌كانی شیعه داوای ده‌ركردنی سوپای ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، بڕیاریدا حكومه‌ت كار بۆ ده‌ركردنی هێزه بیانییه‌كان بكات.