"یانه‌ی سێڤییا له‌گه‌ڵ یاریزانێكی میلان گه‌یشته رێككه‌وتن"
سێڤییای ئیسپانی له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی سوسۆ له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئه‌یسی میلانی ئیتاڵی گه‌یشته رێككه‌وتن.
رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانی بڵاویكردۆته‌وه یانه‌ی سێڤییا گرێبه‌ستی ئه‌م یاریزانه ئیسپانیه‌ی یه‌كلاكرده‌وه و سوسۆ به خواستن بۆ ماوه‌ی ساڵ و نیوێك رووده‌كاته سێڤییا و دوای ته‌واوبوونی خواستنه‌وه‌كه‌ش ده‌توانێت به‌رامبه‌ر 25 ملیۆن یۆرۆ به شێوه‌یه‌كی كۆتایی له تیپه‌كه‌ی بهێڵێیته‌وه.
سوسۆ ده‌بێته دووه‌م گرێبه‌ستی ئه‌م زستانه‌ی یانه ئه‌نده‌لوسیه‌كه دوای ئه‌وه‌ی یوسف نه‌سیری مه‌غریبی له لیگانێسه‌وه گواسته‌وه ریزه‌كانی.
سوسۆ له‌م وه‌رزه 17 یاریی بۆ میلان كردووه و ته‌نیا گۆڵێكی تۆمار كردووه و دوو گۆڵیشی دروست كردووه.
سوسۆی ته‌مه‌ن 26 ساڵ، به ره‌سه‌ن ئیسپانییه، پێشتر له یانه‌ی قادیشی ئیسپانیا ده‌ستی به یاریكردن كردووه، دواتر له 2010 روویكرده لیڤه‌رپوول، پاشان له 2015 به كه‌متر له دوو ملیۆن یۆرۆ میلان ئه‌و یاریزانه‌ی گواسته‌وه، له‌گه‌ڵ میلان له كۆی 153 یاری، 24 گۆڵ و 31 ئاسسیتی كردووه.