سیمیۆنی پێش یارییه‌كه‌ی دێربی مه‌درید هه‌واڵێكی جه‌رگبڕی پێگه‌یشت
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا، ئاشكرای كردووه كه بۆ یاری دێربی مه‌درید كه بڕیاره رۆژی شه‌ممه به‌ڕێوه بچێت سیمیۆنی راهێنه‌ری ئاتڵێتیكۆ مه‌درید چه‌ندان ئه‌ستێره‌ی بۆ ئه‌م یارییه له‌ده‌ستداوه.
رۆژنامه‌ی ماركا له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه ده‌سته‌ی پزیشكی یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید راهێنه‌ری ئه‌و یانه‌یان ئاگادار كردۆته‌وه كه پلانه‌كانی به‌بێ جواو فێلیكسی ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی بۆ دێربی مه‌درید دابڕیژێت.
جوان فێلێكس ئه‌م وه‌رزه به‌شداریی له 24 یاری له‌گه‌ڵ ئاتڵێتیكۆ مه‌درید كردووه 4 گۆڵ و 2 ئاسیستی كردووه و له یاری رابردوو به‌رامبه‌ر لیگانیس تووشی پێكان هات و به‌شداریی له راهێنانه‌كانی دوێنێ و ئه‌مرۆشدا نه‌كردووه.
رۆژنامه‌كه نووسیویه‌تی: جگه له جواو فێلیكس هه‌ریه‌كه له خۆزێ خیمینێز، سانتیاگۆ ئاریا و دیێگۆ كۆستاش له دێربی مه‌درید به‌شداریی ناكه‌ن.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه هیچ گره‌نتی و دڵنیاییه‌ك نییه بۆ ئه‌وه‌ی تریپێر و كوكی به‌شداریی له یارییه‌كه بكه‌ن چونكه تازه له پێكان گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو له یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ له كاتژمێر 06:00ـی ئێواره به‌كاتی هه‌ولێر، ریال مه‌درید میوانداریی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید ده‌كات، له یاری چوون به‌بێ گۆڵ یه‌كسانبوون، دوایینجاریش له جامی سووپه‌ری ئیسپانیا له سعوودییه دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر به‌یه‌ك گه‌یشتن، كه تێیدا ریال مه‌درید به لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه یارییه‌كه‌ی برده‌وه.