سێ گەشتیاری چینی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر گەڕێندرانەوە
K24- ههولێر:
لە گەل زیادبوونی ژمارهی قوربانیانی نەخۆشی كۆرۆنا له وڵاتی چین و بڵاوبوونهوهی ئهو پهتایه له ژمارهیهك وڵاتی دیكهی جیهان، بەشێكی زۆر لە كۆمپانیا فرۆكەوانییهكانی جیھان گەشتەكانیان بۆ چین راگرت.
كۆمپانیاكانی تایبەت بە فرۆشتنی تیكت و فرۆكەوانی لە ههرێمی كوردستان ئاماژە بەوە دەكەن، رێنماییان سەبارەت بە راگرتنی گەشتەكان بۆ نەھاتووە و دەڵێن: گەشت بۆ ولاتی چین راستەوخۆ نییە و لە رێگای ترانزێتەوەیە.
بەرێوبەری پاسپۆرتی فرۆكەخانەی ھەولێریش دەلێت: رێگا نادەین ھاولاتی چینی و كەسانێك كە دوای چواردەی یەك چونەتە چین، بێنه ھەرێمی كوردستان.
H.B