دهۆك.. لە رووداوێکی هاتۆچۆ دا ئۆتۆمبێلێك دەبێتە دوو پارچە
K24- دهۆك:
لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە ناو سەنتەری شاری دهۆك، ئۆتۆمبێلێك بووه دوو پارچە و چەند کەسێکیش گیانیان لهدهستداو و بریندار بوون.
ئێوارەی ئەمرۆ لە ئەنجامی رووداوێکی هاتۆچۆ لە گەڕەکی نزارکێی ناو شاری دهۆك، کەسێك گیانی لەدەست دا و دوو کەسی دیكهش برینداربوون.
ئازاد تەها، بەرپرسی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەرێوبەراتی پۆلیسی هاتوچۆی پارێزگای دهۆك بە کوردستان24ی راگەیاند، رووداوەکە لە نێوان دوو ئۆتۆمبیلی جۆری مازدا - شۆفرلێت تاهۆ روویداوه و زەرەر و زیانی گیانی و ماددی زووری بەدوای خویدا هێناوە.
ئەو بەرپرسەی هاتوچۆ گوتی: بەپێی لێکۆلینە سەرەتاییەکان شۆفێری مازدا ههرزهكارێكی خوار تهمهن 18 ساڵان بووە و مۆڵەتی شۆفێری نەبووە و بە خێرایێکی زوور لێی خۆریوە، سەرەنجام کۆنترۆلی لەدەست داوە و لە سایدەکەی دەرچووە و چووهتە سایدی ئۆتۆمبێلی شۆفرلێت تاهۆ، کە شۆفێرەکەی ژن بووە و لە رووداوەکەدا برینداربووە.
ئهو بەرپرسهی هاتوچۆ راشیگەیاند، له رووداوهكهدا شۆفێری مازدا دەست بەجێ گیانی لە دەستدا و تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی دهۆك کرا، بریندارەکانیش بو نەخوشخانەی ئازادی شاری دهۆك گوازرانەوە.
H.B