به ڤیدیۆ.. یانه‌ی هه‌ولێر 4 یاریزانه نوێیه‌كه‌ی به میدیاكان ناساند
له باره‌گای یانه‌كه یانه‌ی هه‌ولێر له پرێس كۆنفرانسێكدا هه‌ریه‌كه له یاسر قاسم، شێركۆ كه‌ریم، عوده‌ی شه‌هاب و عومه‌ر عه‌بدولره‌حمانی وه‌كو یاریزانی نوێی یانه‌كه‌ی به مێدیاكان ناساند و پێشكه‌شكران.
سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ولێر، عه‌بدوڵڵا مه‌جید به میدیاكانی راگه‌یاند كه ئه‌م وه‌رزه ئامانجی گه‌وره‌یان هه‌یه، گوتیشی: ده‌مانه‌وێت ئه‌و ده‌رفه‌ته بقۆزینه‌وه كه ئه‌م وه‌رزه هاتۆته پێشمان، ده‌مانه‌وێت له نێو خاك و جه‌ماوه‌ر و هانده‌رانی خۆمان قۆناخی یه‌كه‌م تێپه‌ڕێنین، دڵنیام له قۆناخی داهاتوو ئه‌ركمان ئاسانتر ده‌بێت.
عه‌بدوڵڵا مه‌جید سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ولێر له وه‌ڵامێكی كوردستان24 جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه ئاسان نییه، گوتیشی: هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ركابه‌ری بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه بكه‌ین، ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌تی دارایی بتوانێت واژۆ له‌سه‌ر خه‌رجكردنی ئه‌و پاره‌یه بكات كه به‌ڵێنیان پێداوین ده‌توانین گرێبه‌ستێكی دیكه‌ی گه‌وره‌تر بۆ هێڵی پێشه‌وه واژۆ بكه‌ین.
دواتر له پرێس كۆنفرانسه‌كه، یانه هه‌ولێر یاریزانه نوێیه‌كانی پێشكه‌شی میدیاكان كرد.
یاسر قاسم پێش ئه‌وه‌ی بگوازرێته‌وه یانه‌ی هه‌ولێر له خولی سوید یاریی بۆ یانه‌ی ئۆریبرۆ ده‌كرد، پێشتریش له ئینگڵاند یاریی بۆ یانه‌كانی برایتۆن، لۆتۆن، ماكسفێڵد، سوێندن تاون و نۆرچامپ تاون كردووه و بۆ ماوه‌یه‌كیش یاریی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق كردووه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه شێركۆ كه‌ریم كه خه‌ڵكی كه‌ركوكه پێشتر یاریی بۆ یانه‌كانی شورته و زاخۆ كردووه، له ده‌ره‌وه‌ش وه‌كو پیشه‌گه‌ر له خوله‌كانی سویسرا و نه‌مسا یاریی كردووه، جگه له یاریكردن بۆ هه‌ڵبژارده‌ی یه‌كه‌م و ئۆڵمپی عێراق.
شێركۆ كه‌ریم، له پرێس كۆنفرانسێكه‌دا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه بۆ پاره نه‌هاتوونه‌ته هه‌ولێر گوتیشی: ئه‌وه‌ی له به‌غدا له‌گه‌ڵ یانه‌ی شوڕته بینیمان وه‌رزش نه‌بوو، كێشه‌ی كارگێری زۆرمان هه‌بوو، به‌ڵام ئێستا هاتووینه‌ته هه‌ولێر بۆ ئه‌و له‌گه‌ڵ كه‌سانی وه‌رزشكار وه‌رزش بكه‌ین و بیرمان له پاره نه‌كردۆته‌وه.
عوده‌ی شه‌هابیش كه تاكۆتایی خوله‌كه په‌یوه‌ندی به هه‌ولێر كردووه جگه له یاریكردن بۆ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق پێشتر یاریی بۆ زاخۆ و كه‌رخ ، كه ئه‌م یاریزانه له هێڵی به‌رگری یاریی ده‌كات.
عومه‌ر عه‌بدلوره‌حمانیش كه ناوه‌ڕاستكاری ئۆڵمپی عێراقه یاریی بۆ یانه‌كانی موسڵ و عه‌له‌م و قاسم و كه‌رخ كردووه.
بڕیاره له 16ـ ئه‌م مانگه خولی نایابی عێراق ده‌ستپێبكات كه به‌سه‌ر سێ كۆمه‌ڵه دابه‌شكراون و یارییه‌كانیش له هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چن.