سیمیۆنی رووبه‌ڕووی كێشه‌یه‌كی دیكه‌ی گه‌وره‌تر بووه‌وه
ئاتڵێتیكۆ مه‌درید به فه‌رمی پێكرانی ئالڤارۆ مۆراتای هێرشبه‌ری راگه‌یاند به‌بێ ئه‌وه‌ی ماوه‌ی دووركه‌وتنه‌وه‌ی ئاشكرا بكات.
ئێواره‌ی ئه‌مرۆ دووشه‌ممه، 3 شووباتی 2020، رۆخێ بلانكۆس له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه مۆراتا له دێربی مه‌درید تووشی پێكانێك بووه له قاچی راستی كه به‌هۆیه‌وه له خوله‌كی 50 یاریگه‌ی جێهێشت و تۆماس لیمار شوێنی گرته‌وه.
به‌پێی پشكنینه‌كان ده‌ركه‌وتووه پێكانه‌كه‌ی مۆراتا ماسولكه‌ییه، به‌ڵام ماوه‌ی دووركه‌وتنه‌وه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه.
دووركه‌وتنه‌وه‌ی مۆراتا له كاتێكدایه كه یانه‌كه له دۆخێكی خراپدایه، له لالیگا بۆ خانه‌ی حه‌وته‌م دابه‌زیوه و له ئێستادا ته‌نیا شه‌ڕی به‌شداریكردن له چامپیۆنزلیگ ده‌كات، له جامی شا دوورخرایه‌وه و جامی سووپه‌ری ئیسپانیاشی له‌ده‌ستدا.
به‌مهۆیه‌وه دیێگۆ سیمیۆنی له هێڵی هێرشبردن كێشه‌ی دروست ده‌بێت چونكه جگه له مۆراتا، دیێگۆ كۆستاش به‌هۆی پێكانه‌وه ماوه‌یه‌كه له یانه‌كه‌ی دابڕاوه.
مۆراتای 27 ساڵان، له هاوینی 2019 روویكرده یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید، له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه له كۆی 43 یاری، 16 گۆڵ و 3 ئاسیستی كردووه.