گه‌نجێك له‌ زاخۆ سه‌رگه‌ردان ده‌بێت

کوردستان24 بەدواداچوون بۆ دۆخی ژیانی گەنجێک بێ ماڵ دەکات
kurdistan24.net

K24 - زاخۆ

کوردستان24 بەدواداچوون بۆ دۆخی ژیانی گەنجێک دەکات کە لەبەر بێ جێگەیی، لەسەر شەقامەکانی شاری زاخۆ دەمێنێتەوە، ئەو گەنجە وەک خۆی دەڵێت، خەڵکی ناحیەی کەڵەکە و لەلایەن کەسوکارەکەیەوە ئەشکەنجە دراوە و لە ماڵ دەرکراوە.

گەنجێكی بەناوی بیلال، شەوانە كە پلەكانی گەرمان لەژێر سفرە ئەو لەسەر شەقامەكانی زاخۆ دەخەوێت، ئەو بە كوردستان24ی گوت: "ناتوانم بگەڕێمەوە ماڵەكەم، چونكە لێم دەدەن و چەندین جاریش لە ماڵەوە لێیانداوە".

كوردستان24، كەیسی بیلال-ی گەیاندە بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی دھۆك. شێرزاد ھروری، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری کومەڵاتی دھۆک بەڵێنیدا كە ئەو گەنجە لەسەر شەقامەكان رزگار بكەن و بیپارێزن.

بەگوێرەی زانیارییەكانی پەیامنێری كوردستان24، بەھۆی نەبوونی خانە و شوێنی تایبەت نزیكەی 10 بیركۆڵی زاخۆ، شەو و رۆژ لەسەر شەقامەكان دەمێننەوە.

ھ.م