به فه‌رمی شێوازی به‌ڕێوه‌چوونی خولی نایابی عێراق گۆڕدرا
خولی نایابی تۆپی پێی عێراق به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هات و سه‌رله‌نوێ تیروپشك بۆ خوله‌كه ده‌كرێت و به كۆی زۆرینه‌ی ده‌نگ ڕه‌تكرایه‌وه سه‌رجه‌م یارییه‌كان له شاره‌كانی كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، لێژنه‌ی پێشبڕكێیه‌كان له فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری سه‌رجه‌م یانه‌كان كۆبووه‌وه و بڕیاردرا خوله‌كه به به‌شداریی 15 یانه به یه‌ك قۆناخ و به یه‌ك كۆمه‌ڵه و به‌شێوازی خول چوون و هاتن به‌ڕێوه بچێت و كام یانه زۆرترین خاڵ كۆبكاته‌وه ده‌بێته پاڵه‌وانی خوله‌كه.
بڕیاردرا دووشه‌ممه‌ی داهاتوو تیروپشك بۆ یارییه‌كان بكرێت و هه‌ر یانه‌یه‌ك 7 یاری له نێو یاریگه‌ی خۆی و حه‌وت یاریش له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی بكات.
له كۆبوونه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق جه‌خت له‌وه كرایه‌وه كه خوله‌كه له 16ـی ئه‌م مانگه ده‌ستپێده‌كاته‌وه و هیچ یانه‌یه‌كیش دانابه‌زێت.