زێدان: له باره‌ی مباپێ و كێشه‌كانی نێوان مێسی و ئه‌بیدال چی گوت؟
زینه‌دین زێدان راهێنه‌ری ریال مه‌درید له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی شه‌و له جامی شای ئیسپانیا به‌رامبه‌ر ریال سوسیداد وه‌ڵامی رۆژنامه‌نووسانی دایه‌وه و ڕه‌تی كرده‌وه قسه له باره‌ی كلیان مباپێ بكات، ده‌شڵێت: ته‌نیا قسه له‌سه‌ر یاریزانه‌كانی خۆم ده‌كه‌م و ئاماده نیم كاتی خۆم به به باسكردنی یاریزانانی دیكه به‌فیرۆ بده‌م.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 5 شووباتی 2020، له پرێس كۆنفرانسێكدا زینه‌دین زێدان راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید پێداگیری له‌سه‌ر ئه‌وه كرد كه تا كۆتایی ئه‌م وه‌رزه ركابه‌ری له‌سه‌ر سه‌رجه‌م نازناوه‌كان ده‌كه‌ن، گوتیشی: تاكه شتێك كه بیری لێ ده‌كه‌مه‌وه بردنه‌وه‌ی هه‌موو نازناوه‌كانه.
زیزۆ گوتیشی: سێ رۆژ جارێك یاری ده‌كه‌ین، ئه‌وه‌ش قورسه بۆ ئێمه، بۆیه ده‌بێت به باشی خۆمان بۆ هه‌موو به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یه‌ك ئاماده بكه‌ین، متمانه‌شم به هه‌ر 25 یاریزانه‌كه‌م هه‌یه، به‌ڵام ته‌نیا ده‌توانم یاری به 11 یاریزان بكه‌م.
له باره‌ی كلیان مباپێ، راهێنه‌ری ریال مه‌درید ڕه‌تی كرده‌وه هیچ قسه‌یه‌ك له ده‌ره‌وه‌ی تیپه‌كه‌ی خۆی بكات، گوتیشی: بیر و خۆشی من ته‌نیا لای یارییه‌كه‌ی سبه‌ی شه‌وه، بۆیه تكایه چیتر ئه‌م پرسیاره‌م لێ مه‌كه‌ن، چونكه ته‌نیا ئه‌م وه‌ڵامه‌م هه‌یه كه هه‌مووجارێك ئاراسته‌ی ئێوه‌م كردووه و دووباره‌م كردۆته‌وه.
زێدان له پرێس كۆنفرانسه‌كه‌دا ئاماده‌نه‌بوو له باره‌ی ئاڵۆزی نێوان مێسی و ئه‌بیدال قسه بكات، له‌مباره‌یه‌وه گوتی: من لێره‌م بۆ ئه‌وه‌ی قسه له باره‌ی تیپه‌كه‌ی خۆم و یارییه‌كه‌ی سبه‌ی بكه‌م، نه‌ك ئه‌و رووداوانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی ریال مه‌درید رووده‌دات.
زێدان دڵخۆشی خۆی به گه‌ڕانه‌وه‌ی ئیدین هازار ده‌ربری، به‌ڵام ڕه‌تی كرده‌وه كه هیچ گره‌نتییه‌ك له باره‌ی به‌شداریكردنی له یارییه‌كه‌ی سبه‌ی بدات.
له باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی مارتن ئۆدیگارد له هاوینی داهاتوو، زێدان هێمای بۆ ئه‌وه كرد كه له ئێستادا بیر له‌و بابه‌ته ناكاته‌وه، گوتیشی: ئۆدیگارد یاریزانی ئێمه‌یه، به‌ڵام ئه‌و سبه‌ی به درێسی سوسیداد یاری ده‌كات و هه‌وڵی سه‌ركه‌وتنی یانه‌كه‌ی له دژی ریال مه‌درید ده‌دات.
له قۆناخی هه‌شتی جامی شای ئیسپانیا، سبه‌ی شه‌و له كاتژمێر 09:00ـی شه‌و، له یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ ریال مه‌درید و سوسیداد به‌یه‌ك ده‌گه‌ن.