هۆكاری ئاگركهوتنهوه له كێڵگهی غازی كۆرمۆر ئاشكرا كرا
K24 – ههولێر:
له روونكردنهوهیهكدا، كه وێنهیهكی بۆ كوردستان24 نێردراوه، كۆمپانیاكانیی "دانەغاز- کریسنت پترۆڵیۆم" رایانگهیاند، "بەرهەمهێنان لە کۆرمۆر بە تەواوى تواناوە دەستى پێکردەوە".
له روونكردنهوهكهدا هاتووه: "لە لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت کە بە هۆى کێشەیەکى تەکنیکیەوە رووى داوە، کارەکان لە وێستگەکە رۆژى سێشەممە دواى ماوەیەکى کورت دەستیان پێ کردوەوە و لە ئێستادا غاز بە تەواوى تواناى خۆیەوە بەرهەم دەهێنرێت".
دهقی روونكردنهوهكه
ئەمڕۆ پێنج شەممە بەرهەمهێنان لە وێستگەى غازى کۆرمۆر بە تەواوى تواناى خۆیەوە دەستى پێکردەوە دواى ئەوە شەوى سێشەممە ئاگر لە وێستگەکە بەربوو. تێمە راهێنراوەکانمان لەسەر بەرپەچدانەوەى خێرا کە لە مەیدانى پڕۆژەکە نيشتەجێن، توانیان دەستبەجێ وێستگەکە بێننەوە بارى ئاسایى دواى دڵنیابوون لە سەلامەتى گشت کارمەندەکان. توانرا زوو ئاگرەکە بکوژێنرێتەوە بێ ئەوەى هیچ زیانێکى گیانى لێ بکەوێتەوە و رێوشوێنى پێویست گیرایە بەر بۆ داخستنى وێستگەکە.
دواى ئەوەى لە لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت کە بە هۆى کێشەیەکى تەکنیکیەوە رووى داوە، کارەکان لە وێستگەکە رۆژى سێشەممە دواى ماوەیەکى کورت دەستیان پێ کردوەوە و لە ئێستادا غاز بە تەواوى تواناى خۆیەوە بەرهەم دەهێنرێت.
وێستگەى غازى کۆرمۆر بۆ ماوەى 11 ساڵ بەردەوام غازى بۆ هەرێمى کوردستان دابین کردووە لەگەڵ تۆمارێکى ئاست بەرز لە رووى سەلامەتیەوە. خۆشگوزەرانى و سەلامەتى کارمەندەکانمان و کۆمەڵگاکانى چواردەورمان لە هەموو شتێک بەلامانەوە گرنگترن و هەموو رێوشوێنێکى پێویست دەگرینە بەر بۆ دڵنیابوون لە بەڕێوەچوونى کارەکان بە سەلامەتى و بە شێوەیەکى پشت پێ بەستراو و بە بەرزترین ئاستەکانى بەردەوامى.
کاگێڕى دانەغاز و کریسنت پترۆڵیۆم