كچانی مەحوی ئامێرە سوننەتییەكان دەژەنن
K24- سلێمانی:
گرووپێك به‌ناوی کچانى مەحوى، کە تایبەتن بە ژەنینى ئامێرە سونەتیەکان، کار بۆ ئاشناكردنه‌وه‌ی هاوڵاتیان به كولتوری ره‌سه‌نی میوزیكی كوردی دەکەن، بە تایبەت ئامێری ده‌ف، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته چەندین كچه ژەنیار له‌م گروپە كۆكراونه‌ته‌وه.
ئامێرى دەف زیاتر له زیکر و رێوڕه‌سمه ئایینه‌كاندا لە نێو دەستەکانى پیاوان دەبینران، بەڵام ئێستا جیاواز، ژنان بە ڕۆحێکى ئاشقانەوە باوەشیان بۆ ژەنینى ئەو ئامیرە کردۆتەوە.
به درێژایی مێژوو، ده‌ف یه‌كێك بووه له‌و ئامێره میوزیكانه‌ی گه‌لی كورد وه‌ك ئامێرێكی ره‌سه‌نی نه‌ته‌وه‌یی بۆ گه‌رمكردنی كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌ی زیكری ته‌كیه‌ی شێخه‌كان پشتی پێ به‌ستووه، ئێستاش له به‌شێكی زۆر له رێوڕه‌سمه ئایینییه‌كاندا به‌ده‌م ده‌فژه‌نینه‌وه حه‌لقه ده‌به‌سترێ، كچانی گرووپی مه‌حویش ده‌یانه‌وێت په‌یوه‌ندی روحی خه‌ڵكی بۆ خۆشه‌ویستی ئه‌م ئامێره بگه‌ڕێننه‌وه.
H.B