له‌ دهۆك هاووڵاتییه‌ك گیانی له‌ده‌ست دا

دوای گەیشتنی پۆلیس ئاگرەکە کوژێنرابووەوە

K24 – دهۆك:

کاتژمێر 10ی ئەم شەو بە ھۆی سووتانی ماڵێک، کەسێک گیانی لە دەست دا.

ھێمن سلێمان، بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی پارێزگای دھۆک بە کوردستان24ی راگەیاند، لە حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە لە ماڵێک لە گەڕەکی گژەبەرای ناو شاری دھۆک ئاگادارکرانەوە و دوای گەیشتنی پۆلیس، ئاگرەکە کوژێنرابووەوە و کەسێک لەناو ماڵەکەدا گیانی لە دەست دابوو.

ئەو بەرپرسەی پۆلیس راشیگەیاند، تا ئێستا نازانرێت کە کەسەکە خۆی گڕی لە خۆی بەرداوە، یان بەھۆی رووداوی ئاگرکەوتنەوە گیانی لە دەست داوە.

بەپێی وتەی شایه‌تحاڵێکی نزیک لە رووداوەکە، ھەندێک دڵۆپه‌ خوێن لەبەر دەرگای ماڵەکە دۆزراونەتەوە، بۆیە رووداوەکە گوماناوییە.

بەپێی زانیارییەکانی په‌یامنێری کوردستان24، کەسەکە تەمەنی 35 ساڵه‌ و خێزاندارە.