له‌ باكووری كوردستان پله‌كانی گه‌رما بۆ 35 پله‌ له‌ ژێر سفر دابه‌زیون

رێگەی ھەزاران گوند داخراوە و پرۆسه‌ی خوێندن له‌ 6 پارێزگا په‌كی كه‌وتووه‌
kurdistan24.net

K24- باكووری كوردستان:

زستانی ئەمساڵ كاریگەرییەكی زۆری لەسەر باكووری كوردستان دروستكردووە، بە تایبەت ناوچەی سەرحەد  بەتەواوەتی كەوتووەتە ژێر بەفر.

په‌یامنێری كوردستان 24 له‌ شاری وانی باكووری كوردستان رایگه‌یاند، لە چەند ناوچەیەكی ئه‌و پارێزگایه‌ پلەكانی گەرما گه‌یشتوونه‌ته‌ 35 پله‌ی سەدی له‌ژێر سفر، به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ رێگەی ھەزاران گوند داخراوە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، رێگەی ناوچەی شاخێی وان دوای سێ رۆژ لە داخرانی، كرایەوە، ھەروەھا بەھۆی بەفر و سەرما لە شەش شاری باكووری كوردستان ناوەندەكانی خوێندن پشووی فەرمی راگه‌یه‌ندراوه‌.

H.B