بارسێلۆنا سه‌ركه‌وتنێكی به زه‌حمه‌تی تۆمار كرد
له گه‌ڕی 24ـه‌می لالیگا، بارسێلۆنا سه‌ركه‌وتنێكی به زه‌حمه‌تی له دژی یانه‌ی خیتافی تۆمار كرد، كاتێك به ئه‌نجامی 2 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه یارییه‌كه‌ی له یانه مه‌دریدییه‌كه برده‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، له كامپ نوو بارسێلۆنا میوانداریی خیتافی كرد، له گێمی یه‌كه‌م جۆردی ئالبا له قاچی راستی تووشی پێكان بوو و یاریگه‌ی جێهێشت.
دواتر له خوله‌كی 33 ئانتوان گریزمان به ئاسیستی مێسی گۆڵی یه‌كه‌می بارسێلۆنای تۆمار كرد.
پاشان سێرجی رۆبێرتۆ له خوله‌كی 39 گۆڵی دووه‌می بۆ بارسێلۆنا زیاد كرد، گێمی یه‌كه‌م به دوو گۆڵی بێوه‌ڵام له به‌رژه‌وه‌ندی بارسێلۆنا كۆتایی هات.
دواتر له گێمی دووه‌م، راهێنه‌ری خیتافی چه‌ند گۆڕانكارییه‌كی كرد، ئانخێل رۆدریگێز له خوله‌كی 52 هاته نێو یاریگه و له خوله‌كی 66 گۆڵی یه‌كه‌می خیتافی له دژی بارسێلۆنا كرد، یارییه‌كه‌ش تا كۆتایی به سه‌ركه‌وتنی بارسێلۆنا كۆتایی هات.
بارسێلۆنا ژماره‌ی خاڵه‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی كاتی له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید به 52 خاڵ له پێشه‌نگی لالیگا هاوتا كرده‌وه، یانه‌ی خیتافیش به 42 خاڵ له شوێنی خۆی له خانه‌ی سێیه‌می ریزبه‌ندی لالیگا مایه‌وه.