بڕیارێكی عێراق ئێزیدییه‌كان تووڕه‌ ده‌كات

داوا له‌ حكوومه‌تی عێراق ده‌كه‌ن به‌و بڕیاره‌یدا بچێته‌وه‌
kurdistan24.net

K24- دهۆك:

ئێزدییەكان لەو ھەوڵانه‌ی وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق نیگەرانن، كە بۆ گواستنه‌وه‌ی خێزانەكانی چەكدارانی داعش لە كەمپی ھۆل لە سووریا بۆ ناو خاكی عێراق ده‌ده‌ن و ده‌یانه‌وێت لە كەمپێكی تایبەت لە نێوان ناحیەی رەبیعە و زوومار نیشتەجێیان بكەن.

ئێزدییەكان بەم بڕیارە تورە بوونە و داوا دەكەن ئاوڕێكی جددی لەم پرسە بدرێتەوە، چونكە ئەوان ھێنانەوەی خێزانەكانی داعش بە مەترسی و ھەڕەشە بۆ سەر ژیانی خۆیان دەبینن.

H.B