رۆحانی بۆ ئه‌ردۆغان: رێز له سه‌روه‌ری سووریا بگره و شه‌ڕی تیرۆر بكه
K24- هه‌ولێر:
حه‌سه‌ن رۆحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران دووپاتیكرده‌وه، پێویسته توركیا رێز له سه‌رجه‌م ئه‌و رێكه‌وتنانه بگرێت، كه له باره‌ی سووریا كراون و جه‌ختیشی كرده‌وه، "ده‌بێت رێز له یه‌كپارچه‌یی و سه‌روه‌ری خاكی سووریا بگیرێت".
رۆحانی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له تارانی پایته‌ختی وڵاته‌كه‌ی گوتی: "رێكه‌وتنی سوچی رێكه‌وتنێكی سیاسی گرنگ و نموونه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو بووه له ناوچه‌كه و داوا له توركیا ده‌كه‌ین رێزی لێ بگرێت. نابێت توركیا پشت له رێكه‌وتنی سوچی و رێڕه‌وی ئاستانا بكات".
هه‌روه‌ها گوتی: "هیوادارین ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان شه‌ڕی تیرۆر بكات و رێزیش له سه‌روه‌ری و یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا بگرێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "له كۆبوونه‌وه‌كاندا ئه‌ردۆغان به ئێمه‌ی راگه‌یاندبوو، كه رێز له سووریا ده‌گرێت وه‌ك وڵاتێكی یه‌كگرتوو، جه‌ختیشی له‌سه‌ر گرنگی سه‌روه‌ری حكومه‌تی سووریا له‌سه‌ر خاكه‌كه‌ی كردبووه‌وه، هیوادارین ئه‌ردۆغان كار به‌و گوتانه‌ی بكات".
رۆحانی دووپاتیكرده‌وه، "ئیدلب پارێزگایه‌كی سوورییه و پێویسته له‌و پارێزگایه شه‌ڕی گروپه تیرۆریستییه‌كان بكرێت".
گوتیشی: "ناكرێت بانگه‌شه‌كانی توركیا له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ترسی له لێشاوی په‌نابه‌ران هه‌یه، بكرێنه پاساو بۆ ئه‌وه‌ی سه‌روه‌ری سووریا له‌سه‌ر ئیدلب نه‌مێنێت".
سه‌رۆكی ئێران جه‌ختی كرده‌وه، "دوای له‌ناوبردنی تیرۆریستان، په‌نابه‌رانی سووریا ده‌گه‌ڕێنه‌وه ئیدلب"، هیواشی خواست، هه‌موو لایه‌ك له‌سه‌ر رێچكه‌ی ئاستانا به‌رده‌وام بن، بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه چاره‌سه‌رێك بۆ پرسی سووریا.
سه‌رچاوه: روسیا الیوم
H.B