به ڤیدیۆ.. ئارسێناڵ له گێمی دووه‌م یارییه‌كی مێژوویی تۆمار كرد
له گه‌ڕی 26ـه‌می پرێمه‌رلیگ، یانه‌ی ئارسێناڵ به 4 گۆڵی بێوه‌ڵام شكستی به نیوكاسڵ هێنا و سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی قۆناخی یه‌كه‌می به‌رامبه‌ر ئه‌م یانه‌یه دووباره كرده‌وه.
له گێمی یه‌كه‌م هیچ لایه‌ك نه‌یانتوانی تۆڕی یه‌كتربهه‌ژێنن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی گێمی دووه‌م رووداوه گه‌وره له‌به‌رژه‌وه‌ندی تیپه‌كه‌ی میكێل ئارتێتای راهێنه‌ری ئارسێناڵ روویدا، كاتێك له ماوه‌ی 3 خوله‌ك دوو گۆڵی له‌سه‌ریه‌كیان له دژی نیوكاسڵ تۆمار كرد، دوو گۆڵه‌كه‌ش له لایه‌ن ئۆبامیانگ و نیكۆلاس پیپی تۆمار كرا.
دواتر له خوله‌كی 90 مه‌سعوود ئۆزیل گۆڵی سێیه‌می یانه‌ی ئارسێناڵی تۆمار كرد، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مین گۆڵی یه‌م یاریزانه له‌م وه‌رزه بۆ ئارسێناڵ.
پێش ئه‌وه‌ی ناوبژیوان فیكه‌ی كۆتایی یارییه‌كه لێ بدات، ئالێكسانده‌ر لاكازێتی هێرشبه‌ری فره‌نسی گۆڵی چواره‌می ئارسێناڵی تۆمار كرد.
یارییه‌كه‌ش به 4 گۆڵی بێوه‌ڵام له به‌رژه‌وه‌ندی تۆپچییه‌كانی له‌نده‌ن كۆتایی هات، به‌مه‌ش ئارسێناڵ له 2020 خۆی له‌شكست پاراستووه و هیچ یارییه‌كی نه‌دۆڕاندووه.
ئارسێناڵ ژماره‌ی خاڵه‌كانی گه‌یانده 34 خاڵ بۆ ریزبه‌ندی ده‌یه‌می پرێمه‌رلیگ سه‌ركه‌وت، له به‌رامبه‌ردا نیوكاسڵ به 31 خاڵ بۆ خانه‌ی سێزده‌یه‌م دابه‌زی.