لاڤرۆڤ: له‌ ئیدلب هه‌ماهه‌نگیمان له‌گه‌ڵ توركیا هه‌یه‌

هیوادارین گرژییه‌كان خاو ببنه‌وه‌

K24 – هه‌ولێر:

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ، رایگه‌یاند، هێزه‌ سه‌ربازییه‌كانی رووسیا له‌گه‌ڵ سوپای توركیا له‌ سنووری پارێزگای ئیدلب هه‌ماهه‌نگیان هه‌یه‌.

له‌ سه‌روبه‌ندی كۆتایهاتنی كۆنفرانسی میونخ بۆ ئاسایش، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، كۆنفرانسێكی میدیایی ئه‌نجامدا و تێیدا باسی له‌ ره‌وشی پارێزگای ئیدلب كرد.

گوتیشی: هیوادارین هه‌ماهه‌نگی رووسیا و توركیا ببێته‌ هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی گرژییه‌كانی سنووری ئیدلب.

لاڤرۆڤ روونیكرده‌وه‌، راوێژكاره‌ رووس و توركه‌كان به‌ یه‌كه‌وه‌ هه‌ماهه‌نگیان هه‌یه‌ و چاودێرین نوێترین پێشهاته‌كانی ره‌وشی مه‌یدانی ئیدلب ده‌كه‌ن.

سه‌رچاوه‌: RT

ئ.ر