هه‌ولێر له یه‌كه‌مین تاقیكردنه‌وه سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد
له گه‌ڕی یه‌كه‌می خولی نایابی عێراقدا، یانه‌ی هه‌ولێر له یاریگه‌ی یه‌كه‌می شه‌هید فرا‌نسۆ هه‌ریری، میوانداریی یانەی حدوودی كرد و یارییه‌كه‌ی برده‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 18 شووباتی 2020، له خولی نایابی عێراقی هه‌ولێر له یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌ی له یاریگه‌ی خۆی میوانداریی حدودی به‌غدای كرد.
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی یارییه‌كه، بارزان شێرزاد به لێدانێكی مووشه‌كی له ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی سزا گۆڵی پێشكه‌وتنی هه‌ولێرییه‌كانی تۆمار كرد.
پاشان یانه‌ی حدوود له خوله‌كی 28 ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه و گێمی یه‌كه‌م به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات.
دواتر له گێمی دووه‌م، رادان گاسانینی راهێنه‌ری كرواتی چه‌ند گۆڕانكارییه‌كی كرد و سه‌ركه‌وتوو بوو، داركۆ ماركۆڤیچ له یه‌كه‌مین یاری گۆڵێكی به لێدانی سه‌ر كرد، گۆڵه‌كه‌ش به ئاسیستی شوان مامۆ بوو، یارییه‌كه‌ش تا كۆتایی به ئه‌نجامی دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ولێر كۆتایی هات.
هه‌ولێر ئه‌م وه‌رزه مانه‌وه‌ی مسۆگه‌ره و بۆ ئه‌م وه‌رزه چاوی له ئه‌نجامێكی باشه، بۆیه چه‌ندین گرێبه‌ستی گه‌وره‌ی ئه‌نجام داوه، چه‌ند یاریزانێكی به ئه‌زموونی هێناوه‌ته ریزه‌كانی له‌وانه (یاسر قاسم، شێركۆ عه‌زیز، عومه‌ر عه‌بدولره‌حمان، عوده‌ی شه‌هاب)ـن، ده‌یه‌وێت به گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانانه هه‌ولێر جارێكی‌تر بگه‌رێته‌وه نێو كێبڕكێیه‌كانی جامی یه‌كێتی ئاسیا و جامی یانه‌كانی عه‌ره‌بییه، چه‌ند یارییه‌كی دۆستانه‌شی ئه‌نجام داوه تا پێكهاته‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی گونجاو بۆ یارییه‌كان رێكبخات.
هه‌ر یانه‌یه‌ك له‌م وه‌رزه 14 یاریی ئه‌نجام ده‌دات، حه‌وت یاریی له یاریگه‌ی خۆی حه‌وت یاریی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی، له كۆتاییدا ، خاوه‌نی زۆرترین خاڵ ده‌بێته پاڵه‌وانی خولی عێراقی، له ریزبه‌ندی یه‌كه‌م تاوه‌كو چواره‌میش ده‌توانێ به‌شداری پاڵه‌وانێتییه‌كانی ئاسیا و جامی یانه‌كانی عه‌ره‌بی بكات.