ترەمپ: ئەمەریكا لە رووی بازرگانییەوە لەگەڵ وڵاتان كراوە دەبێت

ئاستەنگەكان لادەدات

K24 - ھەولێر

ترەمپ رایدەگەیەنێت، ئەمەریكا لە رووی مامەڵەی بازرگانییەوە لەگەڵ وڵاتانی دیكەی جیھان كراوە دەبێت.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لە زنجیرە تویتێكدا رایگەیاند، كار لەسەر ئەوە دەكات سەرجەم ئەو ئاستەنگییانە لە بەردەم وڵاتانی جیھان لادات كە لەكاتی ئەنجامدانی مامەڵەكردنی بازرگانی لەگەڵ ئەمەریكا رووبەڕوویان دەبێتەوە، ئەو قسەیەی ترەمپ لە كاتێكدایە كە ئیدارەكەی ئێستا ھەڵسوكەوتێكی تەواو جیاواز لەگەڵ وڵاتان دەكات لەو روەوە.

لەماوەی رابردوودا ترەمپ دەستی بە سەپاندنی پێناسی گومرگی بە ملیاران دۆلار لەسەر ھاوردە كرد و ھەروەھا لە ماوەی 3 ساڵی رابردوودا  ناكۆكی بازرگانی لەگەڵ سەرجەم ھاوبەشە بازرگانییەكانی كرد، كەچی ئێستا ئاماژەی بەوەداوە كە نایەوێت مامەلەی بازرگانی وڵاتان لەگەڵ ئەمریكا قورس بكات.