لە رووداوی تەقەکردن لە ئەڵمانیا هەشت کەس کوژران

پێنج كەسی دیكە برینداربوون

K24 - بەرلین

لە دوو رووداوی تەقەكردن لە ئەڵمانیا 8 كەس كوژران و پێنج كەسی دیكەش برینداربوون.

پەیامنێری كوردستان لە ئەڵمانیا رایگەیاند: "لە دوو رووداوی تەقەکردن لە شاری هاناو-ی ئەڵمانیا، هەشت کەس کوژران. پۆلیس و داواکاری گشتی هەواڵەکەیان پشتڕاستکردەوە، کە هێرشی یەکەم لە کافیتریایەک لە ناوەڕاستی شاری هاناو کە 20 کیلۆمەتر لە شاری فڕانکفۆرت دوورە روویداوەو سێ کەس بە فیشەک کوژراون، هەمان ئەو کەسە چووەتە كافتریایەكی دیکەی شارەکە و، پێنج کەس لەوێش بە تەقە کوژراون، پێنج کەسیش بە سەختی برینداربوون، هێشتا هۆکاری پشت رووداوەکە ئاشکرا نەبووە".

بەگوێرەی زانیارییەكانی پەیامنێرمان لە ئەڵمانیا، ناسنامەی بکوژەکە ئاشكرا نەكراوە و رایکردوە. پۆلیس ئۆپەراسیۆنێکی گەورەی بە پشتیوانی ھێلیكۆپتەر و هێزێکی زۆری پۆلیس لەو شارە دەستپێکردووە.

ھ.م