وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی شوێنی مانه‌وه‌ی بۆ ئه‌و هاووڵاتیانه دابینكرد له ئێرانه‌وه گه‌یشتوونه‌ته‌وه هه‌ولێر
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ته‌ندرووستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، د. سامان به‌رزنجی رایگه‌یاند، هه‌موو هه‌وڵێكیان خستووه‌ته‌گه‌ڕ بۆ گرتنه‌خۆی ئه‌و كه‌سانه‌ی له ئێران گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ ده‌یان هاووڵاتی له ئێرانه‌وه گه‌ڕانه‌وه هه‌رێمی كوردستان و به‌شێكیان له مه‌رزه‌كانی حاجی ئۆمه‌ران و په‌روێزخان و باشماخ راگیران بۆ ئه‌وه‌ی شوێنی مانه‌وه‌یان بۆ دیار بكرێت.
به گوێره‌ی رێنمایی و بڕیاره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی، هه‌ر كه‌سێك له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بگه‌ڕێته‌وه ده‌بێت بۆ ماوه‌ی 14 رۆژ له ژێر چاودێریدا بێت.
له لێدوانێكدا بۆ كوردستان24، یه‌كێك له‌و هاووڵاتیانه‌ی له ئێرانه‌وه به فڕۆكه گه‌ڕابوویه‌وه هه‌ولێر، رایگه‌یاند، به فڕۆكه‌یه‌ك 75 كه‌س له ئێرانه‌وه گه‌ڕاوینه‌ته‌وه هه‌ولێر، له نه‌خۆشخانه‌ی پێشمه‌رگه جیاكراوینه‌ته‌وه.
ئه‌و هاووڵاتییه له رێی ته‌له‌فۆنه‌وه نیگه‌رانی له ره‌وشی جیاكردنه‌وه‌یان گرت و داوایكرد، په‌له بكرێت له دابینكردنی شوێنی مانه‌وه‌یان.
له‌و باره‌یه‌وه، وه‌زیری ته‌ندرووستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، هه‌موو هه‌وڵێكمان خستووه‌ته‌گه‌ڕ و ئه‌وه بڕیارێكی ره‌سمی حكومه‌ته و هه‌موو كه‌سێك كه ده‌گه‌ڕێته‌وه ده‌بێت ماوه‌ی 14 رۆژ له ژێر چاودێریدا بێت.
گوتیشی: چاره‌نووسی پێنج ملیۆن هاووڵاتی هه‌رێمی كوردستان ناخه‌ینه مه‌ترسییه‌وه و ده‌بێت بڕیار و رێنماییه‌كان وه‌ك خۆیان جێبه‌جێ بكرێت.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌مشه‌و چاره‌سه‌ری كێشه‌ی مانه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ین، كه گه‌ڕاونه‌ته‌وه و ناهێڵین به‌و جۆره بمێننه‌وه و ده‌بێت بۆ ماوه‌ی 14 رۆژ له ژێر چاودێریدا بن.