بۆچی سه‌رۆكی چین سوپاسی بیڵ گیتس ده‌كات؟
K24 - هه‌ولێر:
شی جین پینگ، سه‌رۆكی چین سوپاسنامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی بێل گیتس، دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیای مایكرۆست و میلیندای هاوسه‌ری ده‌كات، كه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، هاوكاری چینیان كردووه.
سه‌رۆكی چین له‌و په‌یامه‌دا ده‌ڵێت: "ئێستا به كاتێكی سه‌ختدا تێده‌په‌ڕین له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19). زۆر سوپاسگوزاری ده‌ستكراوه‌یی دامه‌زراوه‌ی بیل و میلیندا گیتس و وتاره‌كه‌یان ده‌كه‌م، له‌و كاته گرنگه‌دا گوزارشت له هاوسۆزی خۆیان ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ گه‌لی چینی".
له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، هه‌موو تواناكانی گه‌له‌كه‌مان كۆكردووه‌ته‌وه و رێكاری پێشوه‌خته گیراوه‌ته به‌ر بۆ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشان، ئه‌و رێكارانه‌ش ئه‌نجامی باشیان هه‌بووه، پلانمان ئه‌وه‌یه پارێزگاری له ژیان و ته‌ندرووستی گه‌لی چین و ته‌واوی وڵاتانی جیهان بكه‌ین.
په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی چین دوای ئه‌وه هات، كه بێل گیتس، 100 ملیۆن دۆلاری به رێكخراوی ته‌ندرووستی نێوده‌وڵه‌تی به‌خشی، دوای ئه‌وه‌ی رێكخراوه‌كه داوای كۆكردنه‌وه‌ی هاوكاریكرد بۆ یارمه‌تیدانی ئه‌و وڵاتانه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ی تێدا بڵاوبووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه: RT
ئ. م