ته‌ندرووستی هه‌ولێر بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن: ره‌چاوی باری ده‌روونی هاووڵاتیان بكه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندرووستی هه‌ولێر، داوا له ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كان ده‌كات، پابه‌ندی رێنماییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه بن و له بڵاوكردنه‌وه‌ی رێنماییه‌كانی خۆپاراستن له په‌تای كۆرۆنا هه‌ماهه‌نگ بن له‌گه‌ڵیان.
راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندرووستی هه‌ولێر، له په‌یجی فه‌رمی خۆیان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویانكردووه‌ته‌وه، پێویسته ره‌چاوی باری ده‌روونی هاووڵاتیان بكرێت و زیاتر تیشك بخرێته سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی رێنماییه‌كان كه له‌لایه‌ن لێژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا بڵاوده‌كرێنه‌وه.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه:
"پێویستە ڕێڕەوی هەواڵەکان بکەنە هەڵمەتی هۆشیاریکردنەوە
بەمەبەستی هۆشیاریکردنەوەی تاکی هاووڵاتیان و گەیاندنی زانیارییەکان بە درووستی و وەکو خۆیی لە گشت دەزگاکانی بیندراو بیستراو و ئەلکتڕۆنی وە پابەندی ڕێنماییەکانی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر بن و هاوکار و هەماهەنگ بن لە بڵاوکردنەوەی ڕێنمایێەکان و خۆپاراستنی هاوڵاتیان لە پەتای کۆڕۆنا پێویستە ڕەچاوی باری دەروونی هاونیشتیمانیان بکرێت تیشک زیاتر بخرێتە سەر بڵاوکردنەوەی ڕێنماییەکان کەلەلایەن لێژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆڕۆنا ئاماژی پێکراوە کە ئێستاکە بوەتە سەردێڕی هەموو میدیاکان، داواکارین کە کارەکان و زانیارییەکان لە بارەی پەتای کۆڕۆنا بکرێتە هەڵمەتێکی بەرفراوانی هۆشیاریکردنەوە بۆ ئەوەی هەموو دەزگاکانی ڕاگەیاندن لەهەرجۆرێک بێت بەشداربێت لەم هەڵمەته نیشتیمانیە، دەبێت بۆ هاونیشتیمان پرسی خۆپاراستن ڕوونبکرێتەوە و پابەندی ڕێنماییەکان بن بۆ پاراستنی خاک و هاونیشتیمان، هەماهەنگی لە پرسە خۆپاراستنە تەندروستیەکان ئەرکێکی نەتەوەیی و نیشتیمانیە.
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندرووستی هەولێر
2020/2/23"