وه‌زیری ته‌ندرووستی ژاپۆن به‌هۆی "حاڵه‌تێكی كۆرۆنا" داوای لێبوردن ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
كاتسونوبو كات‌و، وه‌زیری ته‌ندرووستی ژاپۆن، به‌هۆی حاڵه‌تێكی كۆرۆناوه داوای لێبوردن ده‌كات.
داوای لێبوردنی ئه‌و وه‌زیره دوای ئه‌وه هات، كه رێگه به ژنێكی ته‌مه‌ن 60 ساڵی دراوه، كه‌شتی دایمۆند پرێنس جێبهێڵێت، كه ڤایرۆسه‌كه‌ی تێدا بڵاوبووه‌ته‌وه.
كه‌شتییه‌كه له كه‌ناراوه‌كانی شاری یۆكۆهۆما له‌نگه‌ری گرتووه، به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌سه‌ر كه‌شتییه‌كه و تووشبوونی ژماره‌یه‌ك گه‌شتیاری ناو كه‌شتییه‌كه و مردنی چه‌ند كه‌سێك، رێگه نه‌دراوه هیچ كه‌سێك له‌سه‌ر كه‌شتییه‌كه بچێته خواره‌وه.
به گوێره‌ی میدیاكان دوای ئه‌وه‌ی وه‌زیری ته‌ندرووستی ژاپۆن رێگه‌ی به ژنه 60 ساڵییه‌كه داوه كه‌شتییه‌كه جێبهێڵێت، ده‌ركه‌وتووه ژنه‌كه تووشبووی ڤایرۆسه‌كه‌یه، بۆیه وه‌زیره‌كه ناچار بووه داوای لێبوردن بكات.
ئه‌و وه‌زیره له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا گوتی: "زۆر داوای لێبوردن ده‌كه‌م له‌م رووداوه كه به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می ئێمه بووه، هه‌موو رێكارێكی پێویست ده‌گرینه‌به‌ر و رێوشوێن و پشكنینه‌كان زیاتر ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی رووداوی هاوشێوه روونه‌داته‌وه".
ژاپۆن یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی كه هه‌ر زوو حاڵه‌تی تووشبوونی ڤایرۆسه‌كه‌ی تێدا تۆماركراوه، تا ئێستاش ته‌نها یه‌ك حاڵه‌تی مردن هۆی كۆرۆنا تۆماركراوه.
سه‌رچاوه: RT
ئ. م