عێراق ماوه‌ی داخستنی سنووری به رووی ئێران‌دا درێژكرده‌وه
K24 – هه‌ولێر:
ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق، ماوه‌ی داخستنی سنووره‌كانی به رووی ئێران‌دا درێژ كرده‌وه.
به هۆی مه‌ترسییه‌كانی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ئێران، به‌غدا بڕیاری داوه ده‌روازه سنوورییه‌كانی به رووی ئێران‌دا دابخات.
سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق، عادل عه‌بدولمه‌هدی رایگه‌یاند، بۆ ماوه‌یه‌كی نادیار رێگه به هاتنی هیچ ئێرانییه‌ك بۆ عێراق نادرێت.
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو، به‌غدا بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ سنووری به رووی ئێران‌دا داخستبوو. ئه‌مڕۆش ئه‌و ماوه‌یه‌ی درێژ كرده‌وه.