یاریزانانی بارسێلۆنا مه‌ترسی ڤایرۆسی كۆڕۆنایان له‌سه‌ره
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی راگه‌یاندنی ئیسپانیا، یاریزانانی بارسێلۆنا پێش یارییه‌كه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یان له چامپیۆنزلیگ هه‌ڕه‌شه‌ی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنایان له‌سه‌ره و بڕیاره پشكنین بۆ سه‌رجه‌م یاریزانه‌كان بكرێت.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، كیكی سێتیێن راهێنه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا لیستی یاریزانه‌كانی بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی یانه‌ی ناپۆلی له چامپیۆنزلیگ راگه‌یاند كه بڕیاره یارییه‌كه سێشه‌ممه‌ی داهاتوو له ئێتاڵیا بكرێت.
رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانیا له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له ئیتاڵیا ته‌شه‌نه‌ی كردووه، بڕیاره سبه‌ی دووشه‌ممه له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی شاندی یاریزانانی بارسێلۆنا بۆ ئیتاڵیا پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ سه‌رجه‌م یاریزانان و شاندی یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه بكرێت.
یانه‌ی بارسێلۆنا سبه‌ی دووشه‌ممه ده‌گاته شاری ناپۆلی، هه‌ر له فرۆكه‌خانه پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ یاریزانه‌كان ده‌كرێت، پاشان ئێواره‌كه‌ی یه‌كه‌مین یه‌كه‌ی مه‌شق و راهێنان له‌سه‌ر یاریگه‌ی سان پاوڵۆی تایبه‌ت به ناپۆلی ئه‌نجام ده‌ده‌ن، پاشان سێشه‌ممه له قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ رووبه‌ڕووی ناپۆلی ده‌بنه‌وه.
میدیاكانی ئیتاڵیا ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردووه تادێت له ناوچه‌ی لۆمباردیای ئیتاڵیا ژماره‌ی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌ره‌و زیادبوون ده‌چێت، به جۆرێك تا ئێستا 100 كه‌س تووشی ئه‌و ڤایرۆسه بووه، به‌مه‌ش به‌شێك له یارییه‌كانی سێریا ئه‌ی ئیتاڵیا بۆ كاتێكی نادیار دواخرا.