عێراق دووەم هاوردەکاری کاڵای ئێرانییە
K24 - ھەولێر
لە لیستی وڵاتانی ھاوردەكراوی كاڵای ئێرانی، عێراق لە پلەی دووەمدا دێت.
مەھدی میر ئەشرەفی، بەرێوەبەری گشتی گومرگی ئێران رایگەیاند، ھەناردەی كاڵا و بەرھەم لە ئێران لە ماوەی 11 مانگی رابردوودا گەیشتووەتە 125 ملیۆن و 200 ھەزار تۆن، بە بەھایەك دەگاتە 38 ملیار و 500 ملیۆن دۆلار.
گوتیشی، عێراق دووەمین وڵاتە لە ریزبەندی وڵاتانی هاوردەکاری کاڵای ئێرانی.
ئەشرەفی، ئاماژەی بەوەشداوە، ھەناردە لە ئێران لەو ماوەیەدا بەرێژەی 17.6% گەشەی کردووە، بەڵام لەھەمان ماوەدا تەرازووی بازرگانی كورتھێنانێكی بەبڕی ملیارێك و 400 ملیۆن دۆلار تۆماركردووە.
بەرێوەبەری گشتی گومرگی ئێران جەختیشیكردەوە چین، عێراق، توركیا، ئیمارات و ئەفغانستان لە ئەو وڵاتانەن کە کاڵای ئێرانی ھاوردەی وڵاتەکانیان دەکەن.
ھ.م