ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ ئێران راگیرا

K24 – ههولێر:
ئیسماعیل عەلی ئاغا، جێگری بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی مەرزی نێودەوڵەتیی باشماخ، بە کوردستان24ـی راگەیاند، بە بڕیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەرجەم ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکان لەگەڵ ئێران وەستێنراون.
راشیگەیاند، لە کاتژمێر 4ـی پاشنێوەڕۆی ئەمڕۆوە، هەموو ئاڵوگۆڕێکی بازرگانی راگیراوە.
بڕیارەکە هەموو دەروازە سنوورییەکان لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران دەگرێتەوە.
پێشتریش، هاتووچۆی گەشتیاریی لە نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران راگیرا بوو.
H.J