12ـەمین پێشانگای بیناسازی و ئاوەدانکردنەوە لە ھەولێر کرایەوە
K24 - ھەولێر
ئەمڕۆ لە ھەولێر 12مین پێشانگای بیناسازی و ئاوەدانكردنەوە، بە بەشداری 100 كۆمپانیا لە 11 وڵات كرایەوە.
لە پێشانگاكەدا كۆمپانیاكانی عێراق، توركیا، ھیندستان، پورتوگاڵ، پۆڵەندا، ئیتاڵیا، لوبنان، ئیمارات و ئوردن بەشداریان كردووە و بۆ ماوەی 4 رۆژ كارەكانی بەردەوام دەبێت.
بڕیاریشە ھەر لە پێشانگاكەدا چەندین گرێبەست لەگەڵ كۆمپانیا ناوخۆییەكان ئەنجامبدرێت، بەڵام كۆمپانیاكانی ئێران بەھۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەو وڵاتە و ھەروەھا داخستنی سنوورەكان، نەیانتوانیوە بەشداری پێشانگاكە بكەن.
بەڕێوەچوونی ئەم پێشانگایە دوای ئەوە دێت، كە ئێستا كۆمپانیا بیانییەكان چاویان بڕیوەتە بازاڕەكانی ھەرێمی كوردستان بە تایبەتی كۆمپانیاكانی ئەوروپا.