پێداچوونه‌وه بۆ كارنامه‌كه‌ی عه‌للاوی ده‌كرێت
K24- به‌غدا:
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لیژنەیەکی 4 کەسی بۆ پێداچوونەوە بە ئەجێندای کابینەی حکومەتەکەی محمد ته‌وفیق عەللاوی پێكهێناوه، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتیش كه تاكه ئه‌ندامی كوردی ئه‌و لێژنه‌یه دووپاتی ده‌كاته‌وه، له كارنامه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی عه‌للاوی هیچ گرنگییه‌ك به هه‌رێمی كوردستان نه‌دراوه.
ڤیان سه‌بری، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و هاوكات ئه‌ندامی لیژنه‌ی پێداچوونەوە بە ئەجێندای کابینەی حکومەتەکەی محمد ته‌وفیق عەللاوی جه‌خت ده‌كاته‌وه، لە ئەجێندای کابینەکەی عەللاوی تەنھا بەیەك دێڕ باسی ھەرێمی کوردستان کراوە، ئەویش باسی ھەناردەکردنی نەوتە.
هاوكات هاوپه‌یمانێتی هێزی عێراقی كه له‌لایه‌ن محه‌مه‌د حەلبووسی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت و زۆرینەی سوننەکانی ناو پەرلەمانی عێراق پێکدەھێنن، نەك ته‌نیا کارنامەی حکومەتی نۆێ، بەڵکو خودی محمد ته‌وفیق عەللاویش رەتدەکەنەوە.
له‌مباره‌شه‌وه رەعد دەھلەکی، ئەندامی ئەو ھاوپەیمانێتییە پێی وایە، عەللاوی کابینە وزاریەکەی بە ئەجێندایەکی دەرەکی دروستكردووه و دەیەوێت وەزارەتەکانیشی بە کەسانی نەناسراو پڕبکاتەوە.
ده‌هله‌كی به ئاشكراش ده‌ڵێت: ئێمه دژی کابینەکەی عەللاوی و شێوازی ھەڵبژاردنەکەین, چونکە ئەو کەسایەتیەی نیە كه ئێمە و خۆپیشاندەران و عێراقیەکان دەمانەوێت، بۆیە ئێمە پێمان وایە ئەگەر کابینەکەی دەنگ بەدەست بھێنێت، کێشەکان چارەسەر نابن، بەڵکو قووڵتر دەبنه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دواجار ئەو بە شاراوەیی حکومەتی دروستکردووە و کەسانێکی نەناسراوی ھێناوە.
H.B